#شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی

کاریگەری تەمەن لەسەر دروستکردنی منداڵ لە پیاواندا

هەواڵی / 18/9/2017 1015 جار بینراوە

کاریگەری تەمەن لەسەر دروستکردنی منداڵ لە پیاواندا

 

هەندێک کات پیاوان ترسیان كەمترە لە خانمان لە درەنگ كەوتنیان لە دروستکردنی منداڵ چونكە وا بڵاوە خانمان زووتر تەمەنیان بەسەر دەچێت و توانای منداڵ خستنەوەیان نامێنێت،بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە لە ڕاستیدا پیاوانیش هەمان كێشەیان هەیە
توێژینەوە نوێكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە ئەگەری منداڵبوونی هاوسەرەكان كەمدەبێتەوە ئەوكاتەی پياو دەچێتە تەمەنەوە و بە جۆرێك دەتوانرێت بوترێت چونەتەمەنی پیاو كاریگەری دەبێت لەسەر توانای منداڵ ختسنەوە .
توێژینەوەکان دەڵێن " كاتێك ژن و مێرد بڕیاری منداڵبوون دەدەن ئەوە پێویستە تەمەنی پیاو لەبەرچاو بگیرێت بۆ ئەم بابەتە هەروەك ئەوەی تەمەنی ئافرەتیش دەبێت لەبەرچاو بگیرێت "

زاناكان ئەوەیان ئاشكرا كردووە ئەگەری دووگیانبوونی سروشتی ئافرەت كەمدەبێتەوە ئەوكاتەی دەچێتە تەمەنی 35 ساڵی و بەرەو سەرەوە ، و وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ ئەو پرسیارەی ئاخۆ لە پیاواندا تەمەنی لێچونەوە هەیە ؟
بۆ زانینی كاریگەری تەمەن لەسەر توانای منداڵ خستنەوە لە پیاواندا توێژەرەوەكان لە ناوچەی بۆستن توێژینەوەیان لەسەر 4 جۆر لە تەمەنی جیاواز لە خانمان و پیاواندا ئەنجامدا.

ئەو ئافرەتانەی بەشداری توێژینەوەكەیان كردبوو لە چوار تەمەنی جیاوازدا بوون لەوانەش" خوار 30 ساڵ و 30بۆ35 ساڵ و 35 بۆ 40 ساڵ و 40 بۆ 42 ساڵ " و ئەو پیاوانەش كە بەشداری ئەم توێژینەوەیەیان كردبوو بۆ ئەوەی بزانرێت تەمەنی ژن و مێرد چ كاریگەریەكی دەبێت لەسەر  توانای خستنەوەی منداڵ ، ئەنجامی توێژینەوەكە ئەوەی ئاشكرا كرد كە خانمان لە تەمەنی 40بۆ 42 ساڵ بوو توانای خستنەوەی منداڵیان كەم بوو بەڵام تەمەنی پیاوان بەم ڕاددەیە كاریگەری لەسەر توانای خستنەوەی منداڵ نابێت هاوشێوەی تەمەنی پیاو.

ئەو ئافرەتانەی تەمەنیان 30 ساڵ بێت و هاوسەرەكەی 30 بۆ 35 ساڵ بێت ئەوە توانای خستنەوەی منداڵیان بە ڕێژەی %73 دەبێت.

ساڵێك لەمەوبەر زاناكان لە زانكۆی "كۆبن هاگن " لەڕێی توێژینەوەیەكەوە ئەوەیان ئاشكرا كرد كە ئەو منداڵانەی باوكیان تەمەنی زۆرە ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشی" ئۆتیزم" زیاترە لەچاو ئەو منداڵانەی كە باوكيان تەمەنی زۆر نییە.

 كاتێك خانمان دەچنە تەمەنەوە ئەوە ڕێژەی كرۆمۆسۆمە شازەكان لەناو هێلكەكانیدا زیاد دەكات و بۆ پیاوانیش چونە تەمەنیان دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ژمارەی تۆوە خانەكان .

زۆرترین بینراو