سێ نهێنی بتڵی ئاو كه‌ پێویسته‌ هه‌موو كه‌سێك بیزانێت .

هەواڵی / 13/9/2017 2131 جار بینراوە

سێ نهێنی بتڵی ئاو كه‌ پێویسته‌ هه‌موو كه‌سێك بیزانێت .

شه‌ن پرێس :
بوتڵی پلاستیكی " ده‌به‌ی ئاو" هه‌ندێ كات بۆی هه‌یه‌ تێكه‌ڵه‌ی مادده‌ی كیمیایی ترسناكی بكرێت، بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ سه‌یری ژێره‌وه‌ی ده‌به‌كه‌ بكه‌ی وه‌ك ئێستا بۆتانی روون ده‌كه‌ینه‌وه‌ چ نیشانه‌یه‌كی له‌سه‌ر نووسراوه‌ له‌ ناو سێگۆشه‌یه‌كدا.

1- گه‌ر نوسرا بوو " 1 pet یان 1 p " ئه‌وا بۆ یه‌ك جار شیاوه‌ بۆ به‌كارهێنان، چونكه‌ كاتێك به‌ر تیشكی خۆر ده‌كه‌وێت یان پله‌كانی گه‌رما به‌ز ده‌بێته‌وه‌ ئه‌و مادده‌ كیمیایه‌ی تێیدایه‌ ده‌گۆڕێت بۆ مادده‌یه‌كی ژه‌هر و تێكه‌ڵ به‌ ئاوه‌كه‌ ده‌بێت، بۆیه‌ نه‌كه‌ی دووباره‌ به‌كاری بێنیته‌وه‌.

2- به‌ڵام ئاگاداربن كه‌ ئه‌و ده‌بانه‌ی كه‌ له‌ سێگۆشه‌كه‌دا نووسراوه‌ " 3 یان 7 pvc يان pc " كه‌ مادده‌ كیمیاییه‌كان كارلێك له‌گه‌ڵ خواردن و خواردنه‌وه‌كانتان ده‌كات و كێشه‌ی ته‌ندروستی درێژخایه‌نت بۆ دروست ده‌كات.

3- به‌ڵاو ئه‌و بوتڵانه‌ی كه‌ " 2 و 4 " و " 5 و pp " بۆ چه‌ند جارێك به‌ كارهێنانه‌وه‌ گونجاوه‌، گه‌ر ته‌نها بۆ ئاوی ساردی تیا هه‌ڵگریت و ئه‌و جارانه‌ كه‌ به‌كارت هێنا زۆر جوان پاكژ كرێته‌وه‌.

زۆرترین بینراو