شاسوار عبدالواحید سوپاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات ، هۆكاره‌كه‌ی بزانه‌ !

هەواڵی / 13/9/2017 1713 جار بینراوە

شاسوار عبدالواحید سوپاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات ، هۆكاره‌كه‌ی بزانه‌ !

سوپاسی پارتی ئەکەم :
شاسوار عبدالواحید بۆ په‌رله‌مانی به‌ریتانیام باسكرد : پارتی و بارزانی چەندە دەسەڵاتێکی ناشیرین .

شه‌ن پرێس :
خاوه‌نی كۆمپانیای نالیا و سه‌رۆكی قه‌واره‌ی جواڵانه‌وه‌ی نه‌خێر له‌ ئێستادا ده‌ڵێت : لە ناو پەرلەمانی بەریتانی پێش دەستپێکردنی کۆربەندەکەم قسەم لەگەل کۆمەڵە ئەندام پەرلەمانێکی بەریتانی دەکرد و بۆم باس دەکردن کە حکومەتی هەرێم و بە تایبەت پارتی و بارزانی چەندە دەسەڵاتێکی ناشیرین و دیکتاتۆرن چ, بۆم باس دەکردن کە چۆن رۆژنامەنوس دەکوژن و چۆن رێگری دەکەن لە ئازادی ,

شاسوار عبدالواحید ده‌ڵێت : ئەمشەو کاتژمێر ٩ تەواوی کۆربەندەکە دادەبەزێت لەسەر شاشەی ئێن ئار تی .

شاسوار عبدالواحید ، خاوه‌نی كۆمپانیای نالیا و سه‌رۆكی قه‌واره‌ی جواڵانه‌وه‌ی نه‌خێر له‌ ئێستاداله‌ پۆستێكی فه‌یسبوكی دا ده‌ڵێت :  بۆم باس دەکردن کە لە هەرشوێنێک پارتی هەبێت ئەوا لەو شوێنەدا دیموکراتی نییە ( ئێن ئار تیش بۆیە هەیە لە کوردستاندا چونکە ئۆفیسی سەرەکی لە سلێمانییە و لەوێیش پارتی دەسەڵاتی نییە ) .

شاسوار ده‌لێت : سەرەتا ئەندام پەرلەمانەکان بە دەموچاویاندا دیار بوو کە رەنگە زۆر پێیان وا نەبێت کوردستان بەو جۆرەیە , بەڵام خۆشبەختانە پارتی کۆمەڵە کەسێکی نارد کە تەنانەت ویستیان لە ناو پەرلەمانی بەریتانیا قسە نەکەم , هەتا پۆلیس بە زەبری هێز پارتیەکانی بە پاڵ کردە دەرەوە ئینجا من توانیم قسە بکەم بە ئازادانە لە ناو پەرلەمانی بەریتانی , دوای ئەوە ئینجا ئەندام پەرلەمانەکان پێیان وتم سەرەتا گومانمان هەبوو , بەڵام ئێستا دەزانین کە کێ حوکمتان دەکەن و بۆمان دەرکەوت ئەوەی دەیڵێیت راستە . (لە هەر شوێنێک پارتی هەبێت , لەوشوێنە ئازادی نییە )

له‌ كۆتایدا ده‌ڵێت : بۆیە سوپاسی پارتی دەکەم کە لە ناو ئەو پەرلەمانەی کە دیموکراتیەت تێیدا تەمەنی ٨٠٠ ساڵە , روی راستی خۆی نیشان دا بۆ خەڵکی خۆمان و بۆ خەڵکی بیانیش , وە پێم خۆشە کە بە تەنها توانیبێتم وا لە حیزبێکی تەمەن ٧١ ساڵ بکەم کە شەو و رۆژ بە دوای منەوە بن و لە خەمی مندا بن


زۆرترین بینراو