لێدوانی بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی له‌گه‌ڵ وه‌فدی‌ پارتی‌ ‌و یه‌كێتی‌

هەواڵی / 12/9/2017 716 جار بینراوە

 میكانزمی‌ جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كان گرنگه
لێدوانی بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی له‌گه‌ڵ وه‌فدی‌ پارتی‌ ‌و یه‌كێتی‌
شه‌ن پرێس:

وه‌فدی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌فدی‌ پارتی‌ ‌و یه‌كێتی‌ رایگه‌یاندوه؛‌ زه‌روره‌تی‌ رێككه‌وتنی‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان، پێش ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانه‌.

دوای‌ نزیكه‌ی‌ چوار سەعات كۆبونه‌وه‌ی‌ وه‌فدی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌و یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان ‌و پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، د.شۆڕش حاجی‌ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان په‌یام و داواكاری‌ خۆی‌ گه‌یانده‌ وه‌فدی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ له‌سه‌ربنه‌مای‌ ئه‌و داواكارییانه‌ی‌ پێشوكردبونی‌ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی هه‌رێم.

ئاماژەی بەوەشکرد، بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌هه‌ردو لای‌ راگه‌یاندوه‌ كه‌ زه‌روره‌تی‌ رێككه‌وتنی‌ نێوان هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان پێش ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌ستنیشانكردنی‌ ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ خاڵه‌كان میكانزمی‌ جێیبه‌ جێكردنیان گرنگه‌.

وتیشی‌: ئه‌وانیش بۆچونی‌ خۆیان خسته‌ڕو، بڕیاره‌ هه‌ر ئه‌مشه‌و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی‌ و یه‌كێتی‌ کۆببنەوە و ده‌رئه‌نجامی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ ‌و ئه‌و خاڵانه‌ تاوتوێده‌كه‌ن کە گفتوگۆیان له‌باره‌یه‌وه‌كراوه‌.

د.شۆڕش حاجی‌ رونیشیکردەوە، ئه‌وانیش وەکو بزوتنەوەی گۆڕان، وه‌ڵامی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌گه‌ڵ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن باس ده‌كه‌ن ‌و دواتر هه‌ردولا بۆچونی‌ ره‌سمی‌ حیزبه‌كه‌نیان به‌یه‌ك ده‌ڵێنه‌وه‌ بۆ ئه‌گه‌ری‌ رێككه‌وتن یان رێكنه‌كه‌وتن.

زۆرترین بینراو