سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ: دەمانەوێت پۆستی سكرتێری پەرلەمان لای ئێمە بمێنێتەوە

هەواڵی / 12/9/2017 282 جار بینراوە

یەكێتی داوای ئەو پۆستە ناكاتەوە
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ: دەمانەوێت پۆستی سكرتێری پەرلەمان لای ئێمە بمێنێتەوە
شه‌ن پرێس:

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند كە ئەوان دەیانەوێت پۆستی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان لای ئەوان بمێنێتەوە لەئەگەری بەشداریكردنیان لە كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستاندا.

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان، مەروان گەڵاڵی لەمیانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی ئاوێنە كە ئەمڕۆ(سێشەممە) بڵاوكراوتەوە رایگەیاندوە،كە لە كۆبونەوەكانیادا لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان هیچ قسەیەكیان لەبارەی پۆستی سكرتێری پەرلەمانی كوردستانەوە نەكردوە كە یەكێتی بە مافی خۆی دەزانێت و ئێستا لای كۆمەڵی ئیسلامییە.

بەڵام ئاماژەی بەوەشداوە كە كۆمەڵی ئیسلامی لە كۆبونەوەكاندا جەختی كردۆتەوە كە دەبێت پەرلەمانی كوردستان بەو دەستەی سەرۆكایەتییەی ئێستایەوە كارابكرێتەوە و وتوشیەتی”ئێمە دەمانەوێت ئەو پۆستە لای ئێمە بمێنێتەوە”.

 سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی پێشی وایە كە یەكێتی لەم كاتەدا داوای ئەو پۆستە ناكاتەوە.

زۆرترین بینراو