#پرسی ریفراندۆمی هەرێم

یاسای سەرۆكایەتی هەرێم هۆكاری رێكنەكەوتنی گۆڕان و پارتی ‌و یەكێتى بووە

هەواڵی / 12/9/2017 716 جار بینراوە

پارتی گفتوگۆی لەسەر ناكات
یاسای سەرۆكایەتی هەرێم هۆكاری رێكنەكەوتنی گۆڕان و پارتی ‌و یەكێتى بووە
شه‌ن پرێس:

خاڵی ناكۆكی نێوان شاندی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ پارتی‌و یەكێتی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم بووەو پارتی ئامادە نییە لەسەر ئەو خاڵە سازشی لەسەر  بكات.

ئەمرۆ شاندێكی پارتی‌و گۆڕان‌و یەكێتی لە شاری هەولێر كۆبوونەوە‌و لەبارەی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان‌و ریفراندۆم  زیاتر لە 3 سەعات گفتویان كردوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست شارپرێس كەوتووە لەو كۆبوونەوەیەدا تا ئاڕادەیەك لەیەك نزیك بوونەوە هەبووە سەبارەت بە سەرجەم ئەو خاڵانەی لەنێوانیاندا هەبووەو ئەوەش وایكردوە كە بڕیاری ئەوە بدرێت سبەینێش كۆبوونەوەیەكی دیكە لەنێوان ئەو سێ‌ لایەنەدا بكرێت.

شاندی بزوتنەوەی‌ گۆڕان لە كۆبونەوەدا داوای جێبەجێكردنی ئەو خاڵانەی پێشتری كردوە كە لەكۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانیدا بڕیاری لێدراوەو هاوكات ئەو پرۆژەیەی یەكێتیش كە پێشتر خراوەتە بەردەستیان، هاوكات داواشیان كردوە دەبێت هەموو لایەنەكان بڕیاری كاراكردنەوەی پەرلەمان بدەن نەك پارتی‌و یەكێتی بە تەنیا.

بەپێی زانیارییەكان یەكێكی تر لەو داواكارییانەی گۆڕان ئەوە بووە كە پەرلەمان كارا بكرێتەوە دەبێت زەمانەت بدرێت كە جارێكی لەگەڵ دەست بردن بۆ یاسای سەرۆكایەتی هەرێم پەكناخرێتەوە.

ئەمشەو مەكتەبی سیاسی پارتی‌ و یەكێتی‌ كۆدەبنەوە دەرئەنجامی‌ كۆبونەوەكە ‌و ئەو خاڵانە تاوتوێدەكەن گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت‌ و داواكارییەكانی گۆڕانیش گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

لەكۆبوونەوەكەدا هەرسێ‌ لایەنەكە نەرمیان نواندوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، بەڵام خاڵی ناكۆكی ئەو كۆبوونەوەیە یاسایی سەرۆكایەتی هەرێم بووە كە پارتی ئامادە نەبووە گفتوگۆی لەسەر بكات.

هاوكات گۆڕانیش رازی نەبووە كە سازش لەسەر بێدەنگ بوون لە یاسایی سەرۆكایەتی هەرێم بكات.

یەكێكی تریش لە پێشنیارەكانی پارتی‌و یەكێتی ئەوە بووە كە تاكو هەڵبژاردنی داهاتوو باسی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم نەكرێت ‌و دواتر لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆ لەنێوان لایەنەكاندا بكرێت.

بڕیارە ئەنجامی ئەو كۆبونەوانە هەر لایەنەو بیباتەوە بۆ سەركردایەتی حزبەكەی خۆیی‌و رۆژی 4 شەممە یان 5 شەممە جارێكی تر كۆبوونەوەو دوا بڕیار بدەن كە ئایا رێكدەكەون یان نا.

زانیاریەكان باس لەوە دەكەن لەو كۆبوونەوەیەدا پارتی‌و یەكێتی رایانگەیاندوە كە ئەوان رێككەوتن‌و بڕیاری خۆیانداوە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان، بۆیە داوایان كردوە كە گۆڕانیش نەرمی زیاتر بنوێنێت لەپێناو تێپەڕاندنی دۆخەكە.

زۆرترین بینراو