سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵی ئیسلامی : پێم باشە کۆمەڵ و گۆران پەرلەمان كارا بكه‌نه‌وه .

هەواڵی / 12/9/2017 184 جار بینراوە

سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵ : پێم باشە کۆمەڵ و گۆران پەرلەمان كارا بكه‌نه‌وه .
شه‌ن پرێس :
ئه‌مڕۆ دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیا له‌سه‌ر ئاستی باڵا له‌ نێوان ( گۆڕان و پارتی و یه‌كیتی ) وه‌ ( كۆمه‌ڵ و پارتی و یه‌كێتی ) ئه‌نجام دراوه‌ و ئامانج لێی گه‌یشتن به‌ چه‌ند خاڵێكی هاوبه‌ش بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و پرسی ڕیفراندۆم .

سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش پێی باشه‌ هه‌ریه‌ك له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان په‌رله‌مانی كوردستان كارا بكه‌نه‌وه‌ و خۆیان نه‌خه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه‌ سیاسیه‌ و بنه‌مای حه‌وت خاڵه‌كه‌ی كه‌ یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان ئاراسته‌ی چوار لایه‌نه‌ سیاسیه‌كه‌ی تری كردوه‌ بكه‌نه‌ بنه‌مای كاركردنیان .

دارا محمد ئه‌مین سه‌ركرده‌ له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی : پێم باشە کۆمەڵ و گۆران پەرلەمانی كوردستان كارا بكه‌نه‌وه له سەر بنەماى حه‌وت خاڵەکە، تا ئاوڕێک لە ژیانی خەڵک بدەنەوە و دۆخی چەق بەستو بگۆڕن .



حەوت خاڵەکەی پڕۆژەی یەکێتی:

1. ئاساییكردنەوە و كاراكردنەوەی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان.

2. لەپێناو‌ بەدیهێنانی‌ هاوسەنگی‌ لەنێوان مووچەی‌ پلەباڵاكان‌ و مووچە كەمەكاندا، پێویستە پاشەكەوتكردنی‌ مووچە لەڕێگەی‌ پەسندكردنی‌ پرۆژەیاسایەكی‌ تایبەت لاببرێت‌ و گەرەنتی‌ دانەوەی‌ مووچە پاشەكەوتكراوەكانی‌ مووچەخۆران بكرێت.

3. متمانەبەخشین بە سەرۆك‌ و ئەندامانی‌ ئەنجوومەنی‌ سندوقی‌ داهاتە نەوتی‌ ‌و غازییەكان.

4. هەمواری‌ یاسای‌ هەڵبژاردن ‌و دەستەبەركردنی‌ مافی‌ دەنگدانی‌ دانیشتووانی‌ ناوچە دابڕێندراوەكان، بۆئەوەی‌ نوێنەری‌ راستەقینەی‌ خۆیان هەبێت لە پەرلەمانی‌ كوردستان.

5. پەسندكردنی‌ یاسای‌ ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی‌.

6. لیژنەی‌ ئامادەكردنی‌ دەستوور بۆ راپرسی‌، متمانەی‌ پێببەخشرێتەوە بۆ ئامادەكردنی‌ دەستووری‌ دەوڵەتی‌ كوردستان.

7. هەمواری‌ یاسای‌ سەرۆكایەتیی‌ هەرێمی‌ كوردستان، ژمارە (1)ی‌ ساڵی‌ (2005).



زۆرترین بینراو