به‌وێنه‌: هاوكاری‌ كورد گه‌یشته‌ ئاواره‌ موسڵمانه‌كانی‌ بۆرما

هەواڵی / 12/9/2017 941 جار بینراوە

به‌وێنه‌: هاوكاری‌ كورد گه‌یشته‌ ئاواره‌ موسڵمانه‌كانی‌ بۆرما
كه‌ل و په‌له‌كان به‌ئاڵای‌ كوردستانه‌وه‌

شه‌ن پرێس :
باوه‌ڕ جه‌مال شارباژێری‌ وه‌ك كوردێك سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌ل و په‌لانه‌ی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ چه‌ند دۆستێكییه‌وه‌ گه‌یه‌نده‌ سنوری‌ به‌نگلادش كه‌ ئاواره‌ موسڵمانه‌كانی‌ میانماری‌ لێیه‌.

ئه‌وه‌ی‌ له‌وێنه‌كاندا ده‌بینرێت كه‌ل و په‌له‌كان به‌ئاڵای‌ كوردستانه‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ ئاواره‌كان.


باوه‌ڕ جه‌مال له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌ت فه‌یسبوك نوسیویه‌تی‌ "هەزاران سوپاس بۆ خوای گەورە، سوپاس بۆ ئێوە کە نزاتان بۆ کردین، بێ نزاکانی ئێوە ئەم پرۆژەیە نەدەگەشتە مەنزڵ، چونکە لەمپەرەکانمان ئێجگار زۆربون، سوپاس بۆ هاوڕێ بەنگلادیشییەکانمان".


هه‌روه‌ه ناوبراو ده‌ڵێت "گەنجانی هاوڕێمان لە سنورەکانی بەنگلادیش - بۆرما توانییان بڕێك لە خۆراک و جلوبەرگ بۆ ٣٢٠ ئاوارەی موسڵمانی بۆرما دابین بکەن، کۆڵان بە کۆڵانی کوچەکانی کەپری ئاوارەکان دەگەڕان و ئازیزانی ئێمەیان لە بۆرما بەسەر کردەوە".


هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ "گەرچی لە ڕوی ڕێکخستن و ئیعلامییەوە کارەکان بڕێک ناباش بون، بەڵام ئەوەی بۆ ئێمە گرنگبوو گەیاندنی هاوکارییەکە بوو، وە لەو شوێنانەدا کە پڕێتی لە ئاوارەی برسی بێگومان ناتوانرێت بە ئاسانی قەرەباڵغی و نۆبەکانیان کۆنترۆل بکرێت".


هه‌روه‌ها باوه‌ڕ دڵخۆشی‌ خۆی‌ نیشانئه‌دات و ده‌ڵێت" خەونی چەندین ساڵەم هاتە دی، کە بریتییە لە دادپەروەری لەسەر ئاستی جیهان بۆ دەستکەوتنی خۆراک، هیوادارم بتوانین ڕوبەڕەکەی فراوان بکەین، کە منداڵبووم باوەڕم وابوو نابێت مرۆڤ لە برس و ژێر هەڕەشەدا بمرێت، ئەوە دورکەوتنەوەیە لە ئابوریی ئیسلامیی کە نادادی دروست کردووەو گەڕانەوەی دادپەروەری و ڕزگاربونی مرۆڤەکانیش گەڕانەوەیە بۆ ئەو ڕێسا ڕاستەقینانە".


له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ سه‌لاح سالار  له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك نوسيويه تى "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حاجی باوه‌ڕ خۆی نه‌رۆیشتووه‌ و له‌ ڕێگه‌ی دۆستانی له‌ به‌نگلادیش هاوكارییه‌كان دابه‌شكراون بۆیه‌ هه‌ندێكجار ئاڵای كوردستان سه‌روخوار كراوه‌ چونكه‌ ئه‌وان زانیارییان له‌سه‌ر ئاڵاكه‌ نه‌بوو و شوێنه‌كه‌ش كاتی لێقه‌ومان و ئاواره‌ییه‌ ئه‌و شتانه‌ ئاساییه‌ ڕوو بدات".


ماوەیەکە دووبارە شەڕ لەنێوان موسڵمانانی بۆرما و سوپا و بودییەکانی ئەو وڵاتە سەریهەڵداوەتەوە، بەهۆی ئەوەش موسڵمانان کەمینەن و لەوان بێهێزترن "کۆمەڵکوژ و دەربەدەر دەکرێن".


بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 123 هەزار موسڵمان ئاوارەبوون، سەدانیشیان کوژراون و سوتێندراون.


رووداوەکە لەسەر ئاستی جیهان کاردانەوەی لێکەوتووەتەوەو خەڵکی کوردستانیش بەشێوەیەکی فراوان ئیدانەی کۆمەڵکوژی موسڵمانانی بۆرما دەکەن و هاوسۆزییان بۆ دەردەبڕن، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستانیش بەفەرمی ئیدانەی کردووە.

پێش یەکێتیی ئەوروپا، تورکیا بۆ هاوکاریکردنی موسڵمانانی بۆرما چوار هەنگاوی گرتنەبەر، یەکێک لە هەنگاوەکان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی رەجەب تەیب ئەردۆغان بوو لەگەڵ ئۆنگ سان سوو، سەرۆکوەزیرانی بۆرما و داوای دەستبەجێ راگرتنی "کۆمەڵکوژی"یەکەی کرد.


بڕیاریشە لەسەر راسپاردەی ئەردۆغان، رۆژی چوارشەممە 6-9-2017 مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ هاوکاریکردنی موسڵمانانی بۆرما بچێتە بەنگلادش.

لەسەردانەکەیدا چاوش ئۆغڵو داوا لە بەنگلادش دەکات سنورەکانی بەڕووی ئاوارە موسڵمانەکانی بۆرما بکاتەوەو بڕیاریشیداوە هەموو خەرجی ئاوارەکان لە ئەستۆ بگرێت.

وێستگه‌ نیو

زۆرترین بینراو