له‌ ئاستی باڵا ، کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی و کۆمەڵی ئیسلامی دەستیپێکرد

هەواڵی / 12/9/2017 258 جار بینراوە

له‌ ئاستی باڵا ، کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی و کۆمەڵی ئیسلامی دەستیپێکرد

 

شه‌ن پرێس :
وه‌فدی  کۆمەڵی ئیسلامی گەیشتە مەکتەبی سیاسی یه‌كێتی لە هەولێر و لە ئێستادا لەگەڵ پارتی و یه‌كێتی لە کۆبوونەوەدان لەسەر پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمان.

شاندی کۆمەڵ پێکهاتووە، مامۆستا عەلی باپیر، ڕێبوار حەمەد، عەبدولستار مەجید و محەمەد حیکمەت و شاندی پارتی پێكهاتووه‌ له‌ فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی و (ئازاد بەرواری و ڕۆژ نوری شاوەیس) ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی و شاندی  یەکێتیش پێکهاتووە لە مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی و (سەعدی پیرە، ڕزگار عەلی و ئەرسەلان باییز) ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و (عەدنانی حەمەی مینا و بێگەرد تاڵەبانی) ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی.

پێشتر پارتی و یەکێتی لەگەڵ گۆڕان کۆبوونەوە و مەلا بەختیار لە کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند، بۆچوونەکانیان لە کۆبوونەوەکەدا هاوبەش بووە و تەنیا ماوەتەوە سەر چەند خاڵێکی تەکنیکی کە ئەوەش دواخراوە بۆ سبەینێ یان دوو سبەینێ، بۆ ئەوەی گۆڕان ئەنجامی ئەم کۆبوونەوەیە هەڵسەنگێنێت.

دوای کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و کۆمەڵ، عەبدولستار مەجید ئەندامى ئەنجوومەنى سیاسى کۆمەڵى ئیسلامی وتی، ئەوان لە کۆبوونەوەکاندا جەختدەکەنەوە کە دەبێت پێش کاراکردنەوەى پەرلەمان ڕێککەوتنى سیاسى لە نێوان لایەنەکاندا بکرێت.

ئەندامێکی ئەنجوومەنی جیبەجێکردنی یەکگرتووش ده‌ڵێت : ئەوان وەک یەکگرتوو لەگەڵ زۆربەی خاڵەکانی پرۆژەکەی یەکێتیدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم کۆکن.

دواى نزیکەى دوو ساڵ لە پەکخستنى پەرلەمانى کوردستان، ڕۆژى یەکشەممە ١٠ ی ئەیلولی ٢٠١٧، پارتى و یەکێتى کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند ڕێککەوتوون لەسەر کاراکردنەوەى پەرلەمان و ١٤ى ئەم مانگەش یەکەم دانیشتنى پەرلەمان ئەنجام دەدرێت.

زۆرترین بینراو