سلێمانی خۆڵ و دۆی بەسەردا کراوە و دەڵێی گۆڕستانە.

هەواڵی / 12/9/2017 282 جار بینراوە

سلێمانی خۆڵ و دۆی بەسەردا کراوە و  دەڵێی گۆڕستانە.
لە هیچ سەردەمێکدا ئاوا بێ دەسەڵات نەبووە



شه‌ن پرێس :
لەگەڵ دەرکردنی بەیاننامەی یانزەی ئاداری ساڵی ١٩٧٠ لە هەموو شەقام و کۆڵانەکانی سلێمانی ماڵان شەوانە گڵۆپیان دەهێنایە دەرەوە و تا بەیانی ئاهەنگی خۆشی بەو بۆنەیەوە دەگێڕدرا و، خەڵکی پیرۆزباییان لە یەکتر دەکرد.
بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ کە بەرەو گشتپرسی دەڕۆین، ئەو شارە مەزنەی کە لانەی خەبات بوو ئیفلیج کراوە و، لەبری دەنگی بەڵێ بۆ سەربەخۆییی، لە شەقام و کۆڵان و یاریگاکانیدا دەنگی نەخێر و ڕەتکردنەوەی مافی نەتەوەیی بەرز دەبێتەوە.
شاری شێخ مەحمودی حەفید و حەبسەخانی نەقیب و پیرەمێرد و بێکەس کۆت و زنجیرە و لە ڕیزی هەولێر و سۆران و دهۆک دا نابینرێت. حیزبەکانی سلێمانی خۆڵ و دۆیان کردووە بەسەر خەڵکەکەیدا و، دەڵێی گۆڕستانە.
لە هیچ سەردەمێکدا سلێمانی ئاوا بێ دەسەڵات نەبووە!!
خالد ڕەنجدەر

زۆرترین بینراو