هومام حه‌مودی‌ بووه‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ئیسلامی‌

هەواڵی / 12/9/2017 95 جار بینراوە

هومام حه‌مودی‌ بووه‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ئیسلامی‌
له‌ جێگه‌ی عمار الحكیم دانرا .


شه‌ن پرێس:
ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ئیسلامی عێراقی ڕایگه‌یاند كه‌ به‌ فه‌رمی‌ (همام حمودی‌ ) بووه‌ته‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی‌.
له‌وای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ مانگی‌ ڕابردوو (عمار الحكیم)ی‌ سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ئیسلامی له‌ عێراق جیابوونه‌وه‌ی‌ خۆی‌ له‌و پارته‌ سیاسیه‌ ڕاگه‌یاند و بزوتنه‌وه‌ی‌ ( الحكمه‌)ی‌ ڕاگه‌یاند و هۆكاره‌كه‌یشی بۆ هه‌ڵكشانی‌ ناكۆكیه‌ سیاسیه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی‌ پارته‌كه‌دا گێڕایه‌وه‌, حمودی‌ به‌ فه‌رمی‌ كرایه‌ سه‌رۆكی‌ پارته‌كه‌.
شایانی‌ باسه‌ كه‌ (همام باقر الحمودی‌) له‌دایك بووی‌ ساڵی‌ (1952)ی‌ شاری‌ به‌غداده‌ و ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقه‌ و ئه‌ندامی‌ هاوپه‌یمانی‌ نیشتیمانی‌ شیعه‌یه‌ و جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقیش بووه‌ له‌ساڵی‌ (2014) دا.



زۆرترین بینراو