#پرسی ریفراندۆمی هەرێم

ژماره‌ی‌ چه‌كداره‌كانی‌ داعش له‌ حه‌ویجه‌ ئاشكرابوو .

هەواڵی / 12/9/2017 433 جار بینراوە

ژماره‌ی‌ چه‌كداره‌كانی‌ داعش له‌ حه‌ویجه‌ ئاشكرابوو .
به‌م نزیكانه‌ش شه‌ڕ ده‌ستپێ ده‌كرێت .

شه‌ن پرێس:
له‌ لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی‌ (المنار) ووته‌بێژی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ هاوبه‌شی عێراق ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ نزیكه‌ی‌ (2,000) چه‌كداری‌ ڕێكخراوی‌ داعش له‌شارۆچكه‌ی‌ حه‌ویجه‌ی‌ باشوری‌ شاری‌ كه‌ركوكدا ماون و به‌م نزیكانه‌ش شه‌ڕی‌ ئازادكردنه‌وه‌ی‌ حه‌ویجه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ن.
( یحیی‌ رسول)ی‌ ووته‌بێژی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ عێراق ووتی‌: له‌ئێستادا دوو هه‌زار چه‌كداری‌ داعش له‌ناو شارۆچكه‌ی‌ حه‌ویجه‌دا جێگیر كراون و ده‌رباره‌ی‌ واده‌ی‌ ده‌ستپێكردنی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ شارۆچكه‌كه‌ش ووتی‌: دوای‌ كۆتایی‌ هاتن به‌ هێرشه‌ ئاسمانیه‌كان, شه‌ڕی‌ سه‌رتاسه‌ریی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ حه‌ویجه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ین .
رسول ووتیشی: زۆرینه‌ی‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌ی‌ داعش كه‌ له‌ حه‌ویجه‌ جێگیركراون عه‌ره‌بن, هه‌روه‌ك هه‌ندێكی‌ كه‌میشیان له‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ترن.
ئه‌و ووتیشی له‌ئێستادا هێزه‌كانیان به‌ ته‌واوه‌تی‌ ئاماده‌ی‌ ده‌ستپێكردنی‌ شه‌ڕی‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ حه‌ویجه‌ن, به‌ڵام چاوه‌ڕێی‌ فه‌رمانی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادیی‌ سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان ده‌كه‌ن.

زۆرترین بینراو