فڕۆكه‌ عێراقیه‌كان بڵاوكراوه‌ی‌ دژه‌ ڕیفراندۆم بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌

هەواڵی / 12/9/2017 1685 جار بینراوە

فڕۆكه‌ عێراقیه‌كان بڵاوكراوه‌ی‌ دژه‌ ڕیفراندۆم بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌
    
شه‌ن پرێس:
فڕۆكه‌ سه‌ربازیه‌كانی‌ سوپای‌ عێراق به‌ سه‌دان هه‌زار پۆسته‌ر و بڵاوكراوه‌یان له‌ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێم له‌دژی‌ ڕیفراندۆمی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان خستووه‌ته‌ خـواره‌وه‌ و تیایاندا داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ن به‌شداری‌ نه‌كه‌ن له‌و ڕیفراندۆمه‌ی‌ كه‌ وابڕیاره‌ به‌ نایاسایی ئه‌نجام بدرێت.
ڕۆژنامه‌ی‌ (العربی الجدید) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ فڕۆكه‌كانی‌ سوپای‌ عێراق له‌ سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ هه‌رێم به‌ سه‌دان هه‌زار پۆسته‌ر و بڵاوكراوه‌یان هه‌ڵداوه‌ته‌ خـواره‌وه‌ و هانی‌ خه‌ڵكییان داوه‌ تا به‌شداریی ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ نه‌كه‌ن.
به‌پێی‌ ڕۆژنامه‌كه‌ ئه‌و فڕۆكانه‌ له‌ناوچه‌كانی‌ سنوری‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك و ده‌شتی‌ نه‌ینه‌وا و تلكێف و حه‌مدانیه‌ و شێخان و جه‌له‌ولا و شه‌نگال و مه‌نده‌لی‌ و خانه‌قین ئه‌و پۆسته‌رانه‌یان بڵاوكرووه‌ته‌وه‌ و تیایاندا هاتووه‌ كه‌ ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لانی‌ عێراق نیه‌ و كارێكی‌ نایاساییه‌ و پێویسته‌ به‌شداریی تێدا نه‌كه‌ن.

زۆرترین بینراو