ئێران بووەتە خاوەنی شیعەکانی جیهان و ئەتۆم و، سعودیەش هیچی بە هیچ نەکردووە

هەواڵی / 12/9/2017 277 جار بینراوە

ئێران بووەتە خاوەنی شیعەکانی جیهان و ئەتۆم و، سعودیەش هیچی بە هیچ نەکردووە

 

شه‌ن پرێس :
دروستبوونی پاشایەتی سعودیە بە سێ قۆناغ بووە: یەکەم: دروستکردنی ئیمارەتی درعیە لە ساڵی ١٧٤٤، دووەم: دروستکردنی ئیمارەتی نەجد لە ساڵی ١٣١٩ و، ئیمارەتی سێیەم لە ساڵی ١٩٣٢ بووە کاتێک نەجد و حیجاز و دەوروبەریان ناوی پاشایەتیان لێنرا.

پێش کەوتنی دەوڵەتی عوسمانی بەڵێنیان پێدان بیانکەن بە دەوڵەت ئەگەر پشتی عوسمانییەکان نەگرن. بەو جۆرە سعودیەی ئەمڕۆ دروست بوو.
لە لایەنی ئابورییەوە سعودیە ٩،٩٪ سامانی جیهانی لەبن دەستدایە و، داهاتی ساڵانەی بە پلەی سێیەم دێت و دەکەوێتە دوای ڕوسیا و ئەمریکا و، بە ٣٤،٤ تریلیۆن دۆلار مەزەنە کراوە.
ئێران:
لە گەڵ دەسەڵاتدارێتی سەفەوییەکاندا لە ساڵی ١٥٠١، دینی دەوڵەت بە فەرمی کرایە مەزهەبی شیعەی جەعفەری و، لە ساڵی ١٩٧٩دا شیعەکانی ئێران دەستیان گەیشت بەدەسەڵات و بەڕێوەبردنی ئێران.
داهاتی ئێران ٢٧،٣ تریلۆن دۆلارە. لە گەڵ ئەوەی ئێران گەمارۆی ئابووری خرایە سەر، بووە خاوەنی بەرنامەی ئەتۆم و شیعەکانی هەموو جیهان. سعودیەش بەو هەموو سامانەیەوە نەیتوانی نەک دەوڵەتێک، بەڵکو گروپێکی سوننی لە خۆی نزیک بکاتەوە. جگە لەوەش ئێران ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کۆنترۆڵ کردووە و، سعودیەش تازە بەتازە ناکۆکی دەخاتە نێوان وڵاتانی کەنداوەوە.
خالد ڕەنجدەر

تێبێنی: ئەو بڕە پارانەی ئاماژەیان پێکراوە سامانی یەدەگە. داوای لێبوردن دەکەم!!!

زۆرترین بینراو