#پرسی ریفراندۆمی هەرێم

پەرلەمانی عێراق گشتپرسی كوردستانی رەتکردەوە و كوردیش بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌ی كرد .

هەواڵی / 12/9/2017 91 جار بینراوە

 پەرلەمانی عێراق گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستانی رەتکردەوە .... كورد بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌ی كرد .

 

شه‌ن پرێس :

پەرلەمانی عێراق به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ لە دژی بەڕێوەچوونی گشتپرسی هه‌رێمی کوردستان دەنگیدا و رەتیکردەوە گشتپرسی لە هه‌رێمی کوردستان بکرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان : "لەسەر داوای 80 پەرلەمانتار ، پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە هه‌رێمی کوردستان خسته‌ دەنگدانەوە و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ڕه‌تكرایه‌وه‌ .
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان : په‌رله‌مانی عێراق ، حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕاسپارد بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق .

به‌هۆی ئه‌وده‌نگدانه‌وه‌ ، پەرلەمانتارانی کورد بایکۆتی دانیشتنەکەی پەرلەمانیان کرد و پێیان وایه‌ بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق تاكو ده‌رگای په‌رله‌مان بڕناكات

زۆرترین بینراو