ئایا باوك ئه‌توانێت به‌زۆر كچه‌كه‌ی به‌شووبدات ؟ ​

هەواڵی / 11/9/2017 538 جار بینراوە

مافێکی ئافرەتی پێشێل کراو لای زۆر کەس لەگەڵ باسی ژن بە ژنە

ئایا باوك ئه‌توانێت به‌زۆر كچه‌كه‌ی به‌شووبدات ؟ ژن به‌ ژن له‌ ئیسلامدا هه‌یه‌ ؟


شه‌ن پرێس :

باوكى حارث
 پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( إذا أراد الرجل أن يزوج ابنته فليستأذنها ) السلسلة الصحيحة 1206 واتە : ( ئەگەر پیاوێک ویستی کچەکەی بە شوو بدا با پرسی پێ بکات و داوای ئیزنی لێ بکات ) . وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (لا شغار فی الاسلام) رواه مسلم واتە : ( ژن بە ژنە نیە لە ئیسلام ) .. وەهەروەها عبدالله ی کوڕی عمر ڕەزای خوایان لە سەربێ ئەفەرموێ : ( ان رسول الله صلى الله علیه وعلى اله وسلم نهى عن الشغار ) متفق عليه واتە : ( پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم نەهی کرد لە ژن بەژنە ) .

 لە سوودەکانی ئەم فەرموودانە

 1- ئەوە هەڵوێستی ئیسلامە بۆمان دەر ئەکەوێ لەفەرموودەی یەکەم کە ئەوانەی بەزۆر وە بێ ئەوەی پرس بە کچەکانیان بکەن بە شویان ئەدەن ئەوە سەرپێچی فەرمانی پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەکەن و کارەکەیان تاوانەو ناشیرینە ، نەوەک خەڵکانێکی نەفام ئەمە لەسەر ئیسلام حیساب بکەن و تانە بەن لە ئیسلام ، ئیسلام لە پێغەمبەرەوە وەر ئەگیرێ صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەویش زانیمان نەهی کردووە لەم کارە ئیتر سوپاس بۆ خوا کە ئیسلام دینێکی پاکەو کەس ناتوانێ بە بەڵگەی ڕاست تانە بدا لە ئیسلام .
 2- بۆمان دەرکەوت کە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ ژن بە ژنە نیە لە ئیسلام ، ئیتر هەر کەسێکتان بینی ئەم کارە ئەکاو ناوی ئیسلامی لێ ئەنێ ئەوە بزانن درۆ ئەکاو بوختان بۆ ئیسلام ئەکا با هەر پلەو پایەکیشی هەبێ ئیسلام لە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم وەرئەگیرێ .
 پێشەوا نەوەوی ڕەحمەتی خوای لە سەر بێ بۆ ئەم فەرموودانە لە شەرحی صەحیحی مسلم باسێکی نوسیوە ( باب تحریم نکاح الشغار وبطلانه ) واتە : ( باسی حەرامی ژن بە ژنەو بەتاڵیەکەی ) ئینجا لە شەرحی ئەو فەرموودە ئەفەرموێ :
 (ژن بە ژنە لە نیکاحی جاهیلیەت بوو =واتە لە پێش ئیسلام= .
 وە زاناکان یەک دەنگن لەسەر ئەوەی کە ژن بە ژنە نەهی لێ کراوە ، بەڵام خیلاف کەوتۆتە بەینیان لە سەر ئەوەی ئایا ئەو نەهیە نیکاحەکە =مارەکردنەکە= باتڵ ئەکات یان نا ؟ لای شافعی ئەم نەهیە بەتاڵی ئەکات ، وە خەطابی ئەمە لە احمد و اسحاق و ابی عبید ئەگێڕێتەوە =کە نەهیەکە بەتاڵی ئەکات= ...) ئەوەی ئەیەوێ با بچێتە سەر شەرحی صحیح موسلیم بە تەواوی شەرحەکەی ئیمام نەوەوی بخوێنێتەوە ڕەحمەتی خوا لەو زانا بەڕێزانە بێ .
 ئیتر بۆمان دەرکەوت کە بە هیچ شێوەیەک ژن بە ژنە لە ئیسلام نیە بەڵکو هی سەردەمی جاهیلی بوو لە دینی ابو جهل و ابو لهب بوو ، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم نەهی لێکرد و ئیسلام بەتاڵی کردەوە ، بەڵام بەداخەوە ئەو جەهالەتە لە ناو زۆر لە موسڵمانان هەیەو بە ئیسلامیشی ئەزانن داخی لەوەش گەورە تر کە کۆمەڵێک بەناو زانای ئاینی ئەم کارە بۆ خەڵک ئاسان ئەکەن و بە ناهەق فەتوایان بۆ ئەدەن بە تایبەتی لەو شوێنانەی خەڵکی خوێندەوار کەمەو شارەزاییان لە ئیسلام نیە ، تا وای لێهاتووە گەورە بە بچوک و جاری واش هەیە کچ لە بێشکە =لانک= بەشوو ئەدرێ پەنا بە خوا با ئەم جۆرە بەناو زانایانە بزانن ئەوەی ئەوان ئەیکەن لە پێغەمبەریان صلى الله علیه وعلى اله وسلم وەر نەگرتووە بەڵکو ئەوە لە دینی دوژمنەکانی پێغەمبەری خوا بوو صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئیتر ئەگەر ئەیانەوێ ببن بە دوژمنی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەوا با بزانن خوا ڕیسوایان ئەکات لە دونیاو قیامەت ئەگەریش ئەیانەوێ با تەوبە بکەن و پەشیمان ببنەوە ئەوە خوا تەوبە وەر ئەگرێ لە هەموو کەس .
 وە زانیشمان کە ژن بە ژنە لای ئیمامی شافعی ڕەحمەتی خوای لە سەر بێ حەرامەو باتڵە واتە نیکاحەکە دانامەزرێ وەک زینا وایە ئەوەش درۆی ئەو بە ناو زانایانەمان بۆ ڕوون ئەکاتەوە کە ئەڵێن ئێمە لە سەر مەزهەبی شافیعین ڕەحمەتی خوای لە سەر بێ کەچی ژن بەژنە بە دروست ئەزانن و بۆ خەڵکی مارەبڕی ئەکەن !!!.


زۆرترین بینراو