#پرسی ریفراندۆمی هەرێم

ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام مه‌له‌ بكه‌یت چی به‌سه‌ر جه‌ستدا دێت ؟

هەواڵی / 10/9/2017 378 جار بینراوە

سوده‌كانی مه‌له‌كردن:

مه‌له‌وانی یه‌كێكه‌ له‌ ڕاهێنانه‌ وه‌رزشییه‌ گرنگه‌كان چونكه‌ له‌كاتی مه‌له‌وانی هه‌موو ماسولكه‌كانی له‌ش ده‌جوڵێت به‌ پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی ئاو، وه‌ یه‌كێكه‌ لە چالاكییه‌كان بۆ دابه‌زاندنی كێشی زیاده‌ و تواندنه‌وه‌ی چه‌وری، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش پزیشكه‌كان ئامۆژگاری نه‌خۆشه‌كانیان ده‌كه‌ن مه‌له‌وانی ئه‌نجام بده‌ن وه‌كو چاره‌سه‌ر بۆ هه‌ندێ نه‌خۆشی.

سوده‌كانی مه‌له‌وانی :

1 - یارمه‌تيده‌ره‌ بۆ پارێزگاری كردن له‌ كێشێكی ته‌ندروست بۆ مرۆڤ.

2 - یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ ته‌ندروستی دڵ و سییه‌كان.

3 - قه‌له‌قی كه‌مده‌كاته‌وه‌.

4 - هه‌ستێكی ئارام و دڵ خۆشی به‌مرۆڤ ده‌به‌خشێ.

5 - یارمه‌تی چاكبوونه‌وەی هه‌ندێ پێكان و نه‌خۆشی ده‌دات.

6 - رێگایه‌كه‌ بۆ ئارامی له‌ رۆژانی گه‌رمدا.

7 - رێككردنی لێدانی دڵ.

8 - لێهاتوویی جه‌سته‌یی به‌ مرۆڤ ده‌ه‌خشێت.

9 - چاره‌سه‌ره‌ بۆ هه‌ندێ نه‌خۆشی وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانی بربره‌ی پشت و نه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌كان و ... هتد .

ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێت مه‌له‌وانیی هیچ زیانێكی بۆ جه‌ستەی مرۆڤ نییه‌ ئه‌گه‌ر له‌ناو ئاوێكی پاك و پلەی گه‌رمی گونجاو دا بكرێت.

زۆرترین بینراو