ژنـی‌ ( جـــوان ) زیـان بـه‌تـه‌نـدروسـتـیـی پـیـاوه‌كـه‌ی‌ ده‌گـه‌یـه‌نـێ‌

هەواڵی / 9/9/2017 818 جار بینراوە

ژنـی‌ ( جـــوان ) زیـان بـه‌تـه‌نـدروسـتـیـی پـیـاوه‌كـه‌ی‌ ده‌گـه‌یـه‌نـێ‌

شه‌ن پرێس :

ڕۆژنامه‌ی‌ ( ده‌یلی‌ ته‌له‌گراف ) ی‌ به‌ریتانی‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ زانكۆی‌ – ڤالنسیا – ی‌ ئیسپانی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرا كردووه‌ كه‌مانه‌وه‌ی‌ ته‌نها " 5 " خوله‌كی‌ پیاو له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی‌ جوان و سه‌رنج ڕاكێشدا ده‌بێته‌ هۆی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ – كۆرتیزۆل – له‌خوێنی‌ پیاوه‌كه‌دا .
ڕۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ڕوونكردووه‌ته‌وه‌ كه‌كۆرتیزۆل هۆرمۆنی‌ ووزه‌ به‌خه‌رجدانه‌ له‌لاشه‌دا و لاشه‌ی‌ مرۆڤ له‌كاتی‌ هیلابوون و ماندووبوونی‌ جه‌سته‌یی, یان ده‌روونیدا ده‌ریده‌دات و ئه‌وه‌ش ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به‌نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵه‌وه‌ هه‌یه‌ .
ئه‌مه‌و توێژه‌ره‌وه‌كانی‌ زانكۆكه‌ تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر " 84 " پیاو كردووه‌ كه‌هه‌ر یه‌كه‌یان براونه‌ته‌ ژوورێكه‌وه‌ و دانیشتوون, له‌كاتێكدا كه‌له‌ژووره‌كه‌دا ژن و پیاوێكی‌ تری‌ نه‌ناسراویشیان تێدا داناوه‌ و بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌كاتێك ئافره‌ته‌كه‌ چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ژووره‌كه‌ و دوو پیاوه‌كه‌ ماونه‌ته‌وه‌ ڕێژه‌ی‌ كۆرتیزۆل و ماندوویی له‌شیان وه‌ك خۆی‌ بووه‌ و به‌رز نه‌بووه‌ته‌وه‌, به‌ڵام كاتێك كه‌به‌ته‌نهایی له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه‌ ئه‌وا كۆرتیزۆلی‌ ناو خوێنیان به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و هه‌ستیان به‌ماندوویی كردووه‌ .
زانایان و توێژه‌ره‌وه‌كان ڕیانگه‌یاند كه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ كه‌هه‌ندێك له‌پیاوان پێیان وایه‌ كه‌خۆ ڕاگرن و هیچ كاریگه‌رییه‌كی‌ ئافره‌ته‌ جوانه‌كانیان له‌سه‌ر دروست نابێت, به‌ڵام توێژینه‌وه‌كه‌یان ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرا كردووه‌ كه‌كاردانه‌وه‌ هۆرمۆنیه‌كان له‌لای‌ زۆرینه‌ی‌ زۆری‌ پیاوه‌كان ئه‌و ڕێژه‌ و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی‌ تۆمار كردووه‌ .
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شیان ووتووه‌ كه‌به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ كۆرتیزۆلی‌ پیاوان به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی‌ پیاوه‌كان له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی‌ جوان و شۆخ و سه‌رنج ڕاكێشدا بۆ ماوه‌ی‌ ته‌نها پێنج خوله‌ك له‌شوێنێكدا .
شایانی‌ باسه‌ كه‌هه‌بوونی‌ كۆرتیزۆل به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ كه‌م زۆر سوود به‌خشه‌ بۆ لاشه‌ی‌ مرۆڤ, كه‌یارمه‌تیی به‌ئاگایی و چالاكیی كه‌سه‌كان ده‌دات, به‌ڵام به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ له‌له‌شدا زیانێكی‌ زۆر به‌مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێ‌ و ده‌بێته‌ هۆی‌ دروستبوونی‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ و شه‌كره‌ و به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ فشاری‌ خوێن و ته‌نانه‌ت لاوازیی سێكسیش, هه‌ربۆیه‌ كه‌زاناكان ئه‌و هۆشیارییه‌یان داوه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ئه‌و پیاوانه‌ی‌ ژنه‌كانیان جوان و شۆخن زیاتر ئه‌گه‌ری‌ تووش بوونیان به‌و نه‌خۆشیانه‌ هه‌یه‌ .
 


زۆرترین بینراو