#پرسی ریفراندۆمی هەرێم

كه‌ناڵی ئامۆژگاری : ده‌بێت به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی وڵات دوعا بۆ موسوڵمانانی بۆرما بكه‌ین .

هەواڵی / 8/9/2017 997 جار بینراوە

كه‌ناڵی ئامۆژگاری : ده‌بێت به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی وڵات دوعا بۆ موسوڵمانانی بۆرما بكه‌ین .


شه‌ن پرێس :

كه‌ناڵی فه‌رمی سه‌له‌فیه‌كانی كوردستان كه‌ له‌لایه‌ن دكتۆر عبدالطیف سه‌له‌فییه‌وه‌ به‌رێوه‌ ده‌بڕێت ده‌ڵیت : ئه‌گه‌ر كاربه‌ده‌ستی وڵاتمان فه‌رمانمان پێ بكات ، ئه‌و كاته‌ دوعا بۆ موسوڵمانانی میانمار ده‌كه‌ین .

خوێندنی دوعای قنوت له‌لای ڕه‌وتی مه‌دخه‌لی سه‌له‌فیه‌كان له‌ نوێژی به‌یانی دا به‌ بیدعه‌ و داهێنراو دائه‌نرێت و پێیان وایه‌ ته‌نها له‌ كاتی ته‌نگانه‌ و ناڕه‌حه‌تی دا خویندراوه‌ ، به‌ڵام بۆ موسوڵمانانی وڵاتی میانمار كه‌ ڕۆژانه‌ به‌ هه‌زارانیان لێ ئه‌كوژرێت و ئاواره‌ ده‌بێت پێیان وایه‌ ده‌بێت كاربه‌ده‌ستی وڵات فه‌رمانمان پێ بكات ئه‌و كاته‌ دوعایان بۆ ئه‌كه‌ن .

له‌ به‌شی پرسیار و وه‌ڵامی كه‌ناڵی ئامۆژگاری سه‌له‌فیه‌كانی كوردستان پرسیارێك كراوه‌ كه‌ : ئایا بۆچی له‌ نوێژه‌كاندا دوعای قنوت ناخوێنین بۆ موسوڵمانانی بۆرما و میانمار ؟ له‌وه‌ڵامدا كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌لیت : ئه‌گه‌ر كاربه‌ده‌ستی وڵاتمان فه‌رمانی پێ بكات ئه‌وه‌ ده‌یكه‌ین چونكه‌ ده‌بێت به‌ فه‌رمانی ئه‌و قنوت بكریت .

ئه‌م فتوایه‌ش ناڕه‌زاییه‌كی زۆری به‌دوای خۆییدا هێناوه‌ له‌نێو خه‌ڵكیدا و داوا ده‌كه‌ن كه‌ كه‌ناڵه‌كه‌ داوای لێبوردن بكات و ئه‌و كه‌سه‌ش له‌ كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌ربكات كه‌ ئه‌و فتوایه‌ی داوه‌ .

كه‌سێك له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك به‌ناوی ( عبدالرحمن محمد عزیز ) ده‌ڵێت : سوێند بەوەی گیانی منی بە دەستە... ئەوەم بە چاوی خۆم نەبینیایە بڕوام نەدەکرد ، لە پرسیارو وەڵامێکی کەناڵی (ئامۆژگاری)دا ئەپرسن:
بۆچی لە نوێژدا قنوت ناخوێنین بۆ بۆرما؟
کاکیشم لە وەڵامدا ئەڵێ ئەبێ سەرۆکی وڵات (وەلی ئەمر گیان) فەرمانمان پێ بکات ئەگینا نابێت.
ئاخر میللەتێک خاوەنی ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە بێت چۆن توانای خۆ گۆڕینی ئەبێت، بەبێ ئامری سەرۆک مێشێ لە ئاوێ ناکەن.
دین وای لێ هاتووە بۆ دوعاش ئەبێ ڕوخسەت وەربگیرێت ، ئەم جۆرە بیرکردنەوانە وایکردووە میللەت دەستەمۆ ببن  ، لەمەو دوا ئەبێ بە کتاب ڕوخسەد و جۆری دوعاکەشمان لە دیوانی سەرۆکایەتیەوە بۆ دابەزێت

زۆرترین بینراو