#پرسی ریفراندۆمی هەرێم

بووك و زاوا و به‌سه‌رهاتێكی‌ ڕاسته‌قینه‌!!!! ​

هەواڵی / 8/9/2017 2026 جار بینراوە

بووك و زاوا و به‌سه‌رهاتێكی‌ ڕاسته‌قینه‌!!!!

 

شه‌ن پرێس :
محمد بكر قادر

دیاره‌ خوای‌ گه‌وره‌ مرۆڤی‌ دروست كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانیت تاچه‌ند له‌ تاقی‌ كردنه‌وه‌كانی‌ خوای‌ گه‌وره‌ سوپاسگوزاروخۆڕاگره‌ ، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا په‌روه‌ردگار نیعمه‌تی‌ زۆری‌ له‌گه‌ڵ مرۆڤ كردووه‌ به‌تایبه‌تی‌ خوشك وبرایانی‌ موسڵمان چونكه‌ نیعمه‌تی‌ موسڵمان بوونی‌ پێ‌ به‌خشیوه‌ن، كاتێك بیر له‌م گه‌ردوونه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ بیرمان به‌وه‌ داده‌چێت كه‌خوای‌ گه‌وره‌ چۆن ئه‌م ئاسمان وزه‌وییه‌ی‌ دروست كردووه‌ و به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌ڵێین خوای‌ گه‌وره‌ مرۆڤه‌كان چۆن چۆنی‌ تاقی‌ ده‌كاته‌وه‌و چۆن ده‌توانن به‌رگه‌و خۆراگیریان هه‌بێت ، ئه‌وه‌تا په‌روه‌ردگار خۆی‌ ده‌فه‌رمووێت (به‌نده‌كانم تاقی‌ ده‌كه‌مه‌و ئه‌ویش به‌پێ‌ ی‌ پله‌ی‌ ئیمانی‌ مرۆڤه‌كان واتا كاره‌سات و تاقی‌ كردنه‌وه‌كانی‌ په‌روه‌ردگار جیاوازن هه‌یانه‌ قورسه‌ و هه‌یانه‌ سووكه‌ به‌ڵام گرنگیه‌كه‌ی‌ لێره‌دایه‌ بتوانین سوپاسگوزاربین كه‌ تاقی‌ كردنه‌وه‌ خۆشه‌ویستی‌ خوایه‌ بۆتۆی‌ به‌نده‌ وه‌ پێویسته‌ خۆمان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنین ده‌بێت پێغه‌مبه‌رانی‌ ئازیز (د.خ) لێبێت بكه‌ین به‌ سه‌رمه‌شق و دلسۆز و ئارامگیریان لێوه‌ فێربین وه‌كو پێغه‌مبه‌رانی‌ نازدار(محمد، عیسا، ئیبراهیم، موسی‌ ، یونس، یوسف)به‌ڕاستی‌ سه‌ره‌رای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌مانه‌ تێكۆشاینه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ په‌یامی‌ یه‌كتاپه‌رست ئینجا ئه‌مانه‌ هه‌ریه‌كه‌یان به‌شیوه‌ی‌ جۆراو جۆر تاقی‌ كراونه‌ته‌وه‌ ده‌رچوونه‌ له‌ تاقی‌ كردنه‌وه‌ی‌ په‌روه‌ردگار، لێره‌دا ئه‌مه‌ێت تیشك بخه‌مه‌ سه‌ر به‌سه‌رهاته‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌م كه‌ دووره‌ له‌ خه‌یال و هه‌ر گێرانه‌وه‌ی‌ بێت به‌ڵكو ڕاسته‌قینه‌یه‌ ...
كوڕێك كچێكی‌ خۆش ده‌ویست دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كوڕه‌كه‌ داوای‌ له‌ باوكی‌ كرد كه‌ ماره‌ی‌ بكات و دوای‌ زه‌ماوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ بكات باوكه‌كه‌ش ڕازی‌ ده‌بێت به‌هه‌رحاڵ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ماره‌ كراو كاكی‌ زاوا له‌گه‌ڵ بووكه‌خان ڕۆژێكیان دیاری‌ كرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ ڕۆژی‌ زه‌ماوه‌نده‌كه‌ دیاری‌ بكه‌ن به‌ڕاستی‌ بوكه‌خان نازانیت ئه‌مرۆژه‌ خوای‌ گه‌وره‌ چی‌ بۆ ئامادكردووه‌ و چ قه‌زاوقه‌ده‌رێكی‌ به‌سه‌ر ده‌هێنێت ئه‌وه‌بوو ڕۆژی‌ زه‌ماوه‌ندهات له‌كاتی‌ گه‌یشتنی‌ بانگی‌ عه‌سربه‌( حی علی‌ صلاه‌) بووكه‌خان ڕاده‌چله‌كێت و ڕاڕا ده‌بێت له‌دڵی‌ خۆی‌ ئه‌لێت ئه‌وه‌ خوای‌ گه‌وره‌یه‌ بانگم ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ نویژ بكه‌م بوكه‌خان داوا له‌ كاكی‌ زاوا ده‌كات بچێت نوێژه‌كه‌ی‌ ئه‌نجام بدات و بگه‌ڕێته‌وه‌ كاكی‌ زاوا ده‌ڵێته‌ بووكه‌خان جاری‌ دانیشه‌ میوانمان هه‌یه‌ عه‌یبه‌ به‌جێیان ده‌هێلی‌ و ده‌ڕۆیت با میوانه‌كان به‌هه‌ڵه‌ تێنه‌گه‌ن دوای‌ سوور بونی‌ بووكه‌خان له‌سه‌ر داواكه‌ی‌ ده‌چێته‌ لای‌ خه‌زوورو خه‌سووی‌ پێ‌ ئه‌لین خوای‌ گه‌وره‌ بانگم ده‌كات بۆنویژ بچم بیكه‌م ئه‌ڵێن فه‌رموو بڕۆ بیكه‌و زوو وه‌ره‌وه‌ بوكه‌خان ده‌ست نوێژێكی‌ پاك هه‌ڵ ده‌گرێت و ده‌ست به‌ نوێژ ده‌كات كه‌ ده‌چێته‌ سوجده‌ی‌ چواره‌م وكۆتایی‌ هه‌ڵناسیته‌وه‌ و رووحه‌ پاكه‌كه‌ی‌ بۆ خوای‌ گه‌وره‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ .
خۆشه‌ویستان پێویسته‌ سوود له‌م چیرۆكه‌ وه‌ربگرین لێره‌ چه‌ند پرسیاری‌ دێنمه‌وه‌ ئاراوه‌ و خۆتان وه‌لاَمه‌كان بده‌نه‌وه‌ به‌راِستی‌ ئێمه‌ وامان به‌سه‌ر بێت چی‌ ده‌كه‌ین ؟؟ كێ‌ ده‌توانی‌ خۆی‌ رزگاربكات له‌ده‌ست خوای‌ گه‌وره‌ له‌كاتی‌ هینانی‌ تاقی‌ كردنه‌وه‌یه‌كی‌ وه‌كو ئه‌م به‌سه‌رهاته‌؟؟؟

زۆرترین بینراو