سه‌مون فرۆشێک قازانجی دوو رۆژی بە موسڵمانانی میانمار بەخشی

هەواڵی / 8/9/2017 440 جار بینراوە

سه‌مون فرۆشێک قازانجی دوو رۆژی بە موسڵمانانی میانمار بەخشی

شه‌ن پرێس :
ئەرکان ئایهانی سه‌موون فرۆش قازانجی دوو رۆژ کارکردنی بەخشییە موسڵمانە ستەملێکراوەکانی میانمار.

ئایهانی تەمەن ٤٠ ساڵ کە ماوەی دوانزە ساڵە لە کوچە و کۆڵانەکانی هەردوو شارۆچکەی دەرینجە و کاندرای سەر بە پارێزگای کۆجائێلی سه‌مون دەفرۆشێت، لە بەرامبەر ستەمکارییەکانی سوپای میانمار و بوزییە دەمارگیرەکان دژ بە موسڵمانانی ئاراکان بێباک نەبوو.

ئایهان ماوەی دوو رۆژە لە کاتی سه‌مون فرۆشتندا تیشێرتێکی پۆشیووە کە لێی نووسراوە "خوێن لە ئاراکان دێ و تۆ هێشتا بێباکی".
دەستکەوت و قازانجی ئەم دوو رۆژەیشی کە بڕی ١٤٧ لیرەی تورکییە بە هەژماری بانکی وەقفی هاوکاریی مرۆیی بە موسڵمانانی ئاراکان بەخشی.


زۆرترین بینراو