#پرسی ریفراندۆمی هەرێم

مووی پێست له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ زیاد ده‌كات .

هەواڵی / 7/9/2017 991 جار بینراوە

مووی پێست له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ زیاد ده‌كات .

 

شه‌ن پرێس :
زیادبووی مووی پێست یەکێکە لەو گرفتانەی کە زۆرینەی مرۆڤه‌كان بەدەستیەوه‌ دەناڵێنن، بەڵام کاردانەوە زۆرەکانی لەسەر ژنان هەیە و دۆزخێکی ناجێگیری دەرونیان بۆ دروستدەکات و هەست بە شەرم دەکەن لەنێو کۆمەڵگەدا.


هۆکاری بۆمـاوەیی:

زیادبوونی مووی جەستە بەر لەتەمەنی باڵغبوون بۆ هۆکاری بۆماوەیی دەگەڕێتەوەو قۆناغی بەڵغبونی بەشێوەیەکی پێشوەخت ڕودەدات و دوای ئەوەش موو گەشەیەکی بەرچاو دەکات، دەتوانرێت ئەو حاڵەتە بە چاودێری وردی پزیشک چارەسەر بکرێت، بەڵام ئەگەر لەکاتی گونجاودا بێت.


هۆرمۆنەکان:

هۆرمۆنەکان کاریگەی زۆریان هەیە لەسەر گەشەی موو لەوانە: کەمبونەوەی ڕژێنەکانی غودەی دەڕەقی بۆ هۆرمۆنەکان دەبێتە هۆی دەرکەوتنی قژ بەر لەتەمەنی باڵغبوون، هەروەها گرێی غودەی دەرەقی هەمان دەرئەنجامی هەیە. هەندێکجار هۆرمۆنی پیاوانە بۆ ژنان بەرکاردەهێنرێت بۆ وەستانی شیر یان هەندێک حاڵەتی تر، ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی مـوو.


حەبی مەنع:

دەبێتە هۆی گەشەی موو، بەتایبەتی ئەو جۆرانەی پێکهاتەی پڕۆجسترۆنی تێدایە، ئەوەش کاردانەوەی دەبێت بۆ دەرکەوتنی موو.


دەرزی پزیشکی:

ئەگەر پێکهاتەی کۆرتیزۆن بۆ ماوەیەکی زۆر بەکاربێت دەبێتە هۆی چالاککردنی موو. پەنسلین حەبی ڤینایتۆن کە بۆ نەخۆشی بورانەوە بەکاردێت دەبێتە هۆی چالاککردنی زیادبوونی مـوو. هەندێک لەو دەرمانانەی کە بۆ چارەسەری بەرزی پەستانی خوێن بەکاردێت.


ناڕێکی کرۆمۆسۆمەکان:

ئەوەش لە کۆمەڵەی (MO.XY) دایە لەو حاڵەتەدا هەندێک لەسیفەتی نێرینەیی و مێینەی تێکەڵ دەبێت و دەبێتە هۆی گەشەی موو.

زۆرترین بینراو