له‌ شه‌رعدا ژن ده‌توانێت مێرده‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات یان داوای جیابوونه‌وه‌ بكات ؟

هەواڵی / 5/9/2017 643 جار بینراوە

له‌ شه‌رعدا ژن ده‌توانێت مێرده‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات یان داوای جیابوونه‌وه‌ بكات ؟

شه‌ن پرێس :
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی : مامۆستا مه‌لا ئه‌نوه‌ر محمد

راسته‌ ته‌ڵاق زیاتر به‌ده‌ست پیاوه‌وه‌یه‌، به‌ڵام ئافره‌تیش لێی مه‌حروم نه‌كراوه‌. له‌كاتی (عقدالزواج)دا، ئافره‌ت ده‌توانێ مه‌رجێ بگرێ كه‌ ته‌لاَق به‌ده‌ست خۆیه‌وه‌ بێت. ئه‌وه‌ شه‌رعیه‌و قه‌ولێكی سه‌حیحه‌. خولعیش مه‌سه‌له‌یه‌كی شه‌رعیه‌و زۆر باشیشه‌ كه‌ پێی ده‌گوترێت (خۆ كڕینه‌وه‌). ئافره‌ت ده‌توانێ له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌ ماره‌یی‌و مافی خۆی یان بڕێك پاره‌ خۆی له‌ مێرده‌كه‌ی بكڕێته‌وه‌‌و مێرده‌كه‌ی ده‌ست لێ هه‌ڵگڕ بگرێت. ته‌لاَق شه‌رعیه‌و قازی ده‌توانێ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ بدات. هه‌رپیاوێك خه‌رجی ژنه‌كه‌ی نه‌كێشێت‌و زوڵمی لێبكات‌و نه‌چێته‌سه‌ر جێگه‌ی، قازی ده‌توانێ ته‌لاًَقی بخات، به‌بێ ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه‌ش رازی بێت ئێمه‌ ژنمان چاو به‌ستووه‌، كه‌ گوایه‌ عه‌بدو كۆیله‌یه‌، ئه‌گه‌ر نا ئافره‌ت ده‌توانێ به‌ عه‌ریزه‌یه‌ك‌و شاهید به‌ پێی هۆكاری مه‌نتقی له‌ مێرده‌كه‌ی جیابێته‌وه‌و داوای ته‌ڵاق بكات.


- ئێستا به‌رگه‌رمی باس له‌ زه‌واجی میسیار ده‌كرێ، ئه‌م جۆره‌ هاوسه‌رگیریه‌ تاچه‌ند شه‌رعیه‌و چاره‌سه‌ره‌ بۆ كێشه‌ی خێزانه‌كان‌و تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان.


مامۆستا ئه‌نوه‌ر: له‌ رووی شه‌رعه‌وه‌ جائیزه‌ ئافره‌ت ئه‌و حه‌ق‌و مافه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی به‌سه‌ر مێرده‌كه‌یه‌وه‌ له‌و مافانه‌ی خۆشبێت. مه‌سه‌له‌ی میسیاریش هه‌روه‌كو (زه‌واج‌و نیكاح)كۆمه‌ڵێك مه‌رج‌و شاهیدو ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو لا (كوڕو كچ، ژن‌و پیاو)ی تێدابێت، جائیزه‌، به‌لاَم لێره‌دا ژنه‌كه‌ له‌ حه‌قی خه‌رجی كێشانی خۆی خۆشده‌بێت، یان رازی ده‌بێت به‌وه‌ی پیاوه‌كه‌ حه‌فتانه‌،یان....بێته‌لای. به‌ بۆچوونی من میسیار به‌و مه‌رجه‌ شه‌رعیانه‌ی كه‌ باسمكرد جائیزه‌و شتێكی باشیشه‌، به‌ مه‌رجێك ئه‌ركه‌كانی لێ بێته‌جێ، باشتره‌ له‌وه‌ی كه‌ هه‌ر نه‌بێت‌و ده‌رگای زیناو خراپه‌ بكرێته‌وه‌ .

زۆرترین بینراو