مرۆڤ چۆن ده‌توانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر توڕه‌بووندا ؟

هەواڵی / 5/9/2017 338 جار بینراوە

چاره‌سه‌ری‌ تووره‌ بوون .

شه‌ن پرێس :
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی : شێخ محمد صالح المنجد - و: حه‌مزه‌ به‌رزنجی‌

پرسیار: مرۆڤ چۆن ده‌توانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر ئه‌عصابیدا؟ من زۆر بێزار بووم وه‌ كاتێ‌ تووڕه‌ ده‌بم ئه‌و جێگایه‌ به‌جێ‌ ده‌هێڵم وه‌ زۆر له‌ زیكره‌كانم خوێندووه‌و وتوومه‌ (لاحول ولا قوه‌ الا بالله) به‌لاَم بێ‌ سوود بوو. چاره‌م چی‌یه‌؟

الحمد لله .........تووره‌ بوون یه‌كێكه‌ له‌ هاندانه‌كانی‌ شه‌یتان. كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ مرۆڤ ده‌كه‌وێته‌ چه‌ندان تاوان و به‌لاَوه‌ كه‌ ته‌نها خوا ده‌زانێ‌ چه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌شه‌ریعه‌تی‌ ئیسلامدا زۆر به‌ فراوانی‌ باس له‌م ره‌وشته‌ به‌ده‌ كراوه‌, وه‌ له‌ سوننه‌تی‌ پێغه‌مبه‌ردا( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ))) چه‌ندان چاره‌سه‌ر ئاماژه‌ی‌ پێ‌ كراوه‌ بۆ رزگار بوون له‌م ده‌رده‌و سنووردانان بۆ شوێنه‌واره‌كانی‌, له‌وانه‌:

1- په‌نا گرتن به‌ خوا له‌ شه‌یتان :

عن سليمان بن صرد قال : كنت جالسا مع النبي (صلى الله‌ علیه‌ وسلم)، ورجلان يستبان ، فأحدهما احمر وجهه واتفخت أوداجه ( عروق من العنق ) فقال النبي صلى الله عليه وسلم : « إني لأعلم كلمة لو قالها ذهب عنه ما يجد ، لو قال أعوذ بالله من الشيطان ذهب عنه ما يجد » رواه البخاري ، الفتح 6/337 ومسلم/2610 .
واته‌: سوله‌یمانی‌ كوری‌ صرد ده‌فه‌رموێت: من له‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ردا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) )) دانیشتبووم دوو پیاو جوێنیان ده‌دا به‌یه‌كتری‌, یه‌كێكیان ده‌م و چاوی‌ سوور هه‌ڵگه‌ڕابوو وه‌ ره‌گی‌ په‌نا ملی‌ هه‌ستابوو. جا پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ))) فه‌رمووی‌: من ووشه‌یه‌ك ده‌زانم ئه‌گه‌ر ئه‌و كابرایه‌ بیڵێت تووره‌ بوونه‌كه‌ی‌ نامێنێت, ئه‌گه‌ر بڵێ‌ أعوژ بالله من الشیگان الرجیم ئه‌و كه‌ف و كوڵه‌ی‌ ده‌نیشێته‌وه‌. وه‌ ده‌فه‌رموێت: « إذا غضب الرجل فقال أعوذ بالله ، سكن غضبه » صحيح الجامع الصغير رقم 695 . .
واته‌: ئه‌گه‌ر كه‌سێك تووڕه‌ بوو وتی‌: أعوژ بالله, تووڕه‌ بوونه‌كه‌ی‌ ده‌نیشێته‌وه‌.

2- بێ‌ ده‌نگ بوون: پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ))) ده‌فه‌رموێت: « إذا غضب أحدكم فلیسكت » رواه الإمام أحمد المسند 1/329 وفی صحیح الجامع 693 ، 4027 .
واته‌: ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ ئێوه‌ تووڕه‌ بوو با بێ‌ ده‌نگ بێت.
ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌سی‌ تووره‌ بوو له‌ زۆربه‌ی‌ جار ئاگای‌ له‌ خۆی‌ نامێنێت و هه‌ستی‌ له‌ده‌ست ده‌دات و چه‌ندان ووشه‌ به‌كاردێنێت كه‌ له‌وانه‌یه‌-په‌نا به‌ خوا- كوفرو نه‌فره‌ت كردن و ته‌لاَقی‌ تێدا بێت و ماڵی‌ خۆی‌ كاول بكات, یان جوێن و قسه‌ی‌ ناشیرین به‌كاربێنێت و دوژمنایه‌تی‌ بۆ خۆی‌ دروست بكات. به‌كورتی‌: بێ‌ ده‌نگ بوون چاره‌سه‌ری‌ هه‌موو ئه‌م به‌لاَیانه‌یه‌.

3- ئارامی‌ (السكون) : پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )))ده‌فه‌رموێت: « إذا غضب أحدكم وهو قائم فلیجلس ، فإن ذهب عنه الغضب وإلا فلیضطجع » . واته‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ ئێوه‌ تووڕه‌ بوو وه‌ به‌ پێوه‌ بوو با دابنیشێت, ئه‌گه‌ر تووره‌ بونه‌كه‌ی‌ نیشبه‌وه‌ باشه‌ گه‌ر نا با رابكشێت. راوی‌ ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ ئه‌بوو زه‌ره‌ ره‌زای‌ خوای‌ لێ‌ بێت به‌سه‌ر هاتێكی‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌سه‌ر هاتووه‌: جارێكیان ووشتره‌كه‌ی‌ ئاو ده‌دا له‌سه‌ر حه‌وزێك كۆمه‌ڵه‌ كه‌سانێك هاتن و ووتیان كێ‌ ده‌چێت چه‌ند تاڵێكی‌ قژی‌ هه‌ڵكێشَت؟ پیاوێكیان ووتی‌ من, ئه‌وه‌بوو چوو حه‌وزه‌كه‌ی‌ شكاندا بۆی‌و تێكی‌دا, واته‌ ئه‌بو زه‌ر وای‌ ده‌زانی‌ كابرا یارمه‌تی‌ ده‌دا له‌ ئاودانی‌ ووشتره‌كه‌ی‌دا له‌ حه‌وزه‌كه‌ به‌لاَم ئه‌و خراپه‌ی‌ كردو بووه‌ هۆی‌ رووخاندنی‌ حه‌وزه‌كه‌.
جا ئه‌بو زه‌ر به‌ پێوه‌ بوو دانیشت پاشان راكشا, پێ‌یان ووت ئه‌ی‌ ئه‌با زه‌ر بۆچی‌ دانیشتیت پاشان راكشایت؟ ئه‌ویش فه‌رمووی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ))) ده‌فه‌رموێت:...........فه‌رمووده‌كه‌ی‌ باس كرد.... وذكر الحدیث بقصته فی مسند أحمد 5/152 وانظر صحیح الجامع رقم 694 .

وه‌ له‌ ریوایه‌تێكدا هاتووه‌ كه‌ ئه‌بو زه‌ر له‌سه‌ر حه‌وزێك ئاوی‌ ولاَغه‌كه‌ی‌ ده‌دا كابرایه‌ك تووره‌ی‌ كرد ئه‌ویش دانیشت .... فیض القدیر ، المناوی 1/408 .
له‌ سووده‌كانی‌ ئه‌م رێنمایی‌یه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ))) رێگری‌ كردنه‌ له‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵسوكه‌وتی‌ ناشیاو چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌و كاته‌دا ئازاری‌ خه‌ڵًك بدات و له‌ خه‌ڵك بدات و بگره‌ بكوژێت- وه‌ك دواتر باسی‌ ده‌كه‌ین- یان له‌وانه‌یه‌ ماڵ و سامان و شتی‌ تر به‌فیڕۆ بدات, له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر دابنیشێ دورده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌ هه‌ڵچونی‌ خوێن و ئه‌گه‌ر دانیشت دوورتر ده‌بێت له‌ ئه‌نجامدانی‌ ته‌سه‌روفاتی‌ خراپ و كرداری‌ ئازارده‌ر.
العلامه‌ الخطابی - رحمه الله – له‌ شه‌رحه‌كه‌دا له‌سه‌ر أبی داود ده‌فه‌رموێت: ( القائم متهی‌و للحركه‌ والبطش والقاعد دونه فی هذا المعنی‌ ، والمضطجع ممنوع منهما ، فیشبه أن یكون النبی ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ))) إنما أمره بالقعود والاضطجاع لئلا یبدر منه فی حال قیامه وقعوده بادره‌ یندم علیها فیما بعد . والله أعلم سنن أبی داود ، ومعه معالم السنن 5/141.
واته‌: كه‌سێك به‌ پێوه‌ وه‌ستابێت ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ جوڵه‌و وه‌شاندن به‌لاَم دانیشتوو وانی‌یه‌, وه‌ راكشاویش به‌ هه‌مان شێوه‌, جا ئه‌گونجێت فه‌رمانه‌كه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ))) به‌ دانیشتن و راكشان بۆ ئه‌وه‌ بێت تا نه‌با له‌كاتی‌ به‌ پێوه‌ بوون و دانیشتنی‌ كارێكی‌ له‌ ده‌ست روو بدات كه‌ له‌ پاشه‌ رۆژدا لێ‌ی‌ په‌شیمان بێت... والله أعلم.
4- پاراستنی‌ ئامۆژگاری‌و وه‌سیه‌ته‌كه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ))): عن أبی هریره‌ رچی الله عنه « أن رجلا قال للنبی صلی‌ الله علیه وسلم أوصنی قال لا تغضب . فردد ذلك مرارا ، قال لا تغضب » رواه البخاری فتح الباری 10/456 .
واته‌: پیاوێك به‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ))) ی‌ فه‌رموو: وه‌سیه‌ت و ئامۆژگاریم بكه‌. فه‌رمووی‌: تووڕه‌ مه‌به‌, چه‌ند جارێك پرسیاره‌كه‌ی‌ دوو باره‌ كرده‌وه‌ به‌لاَم پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ))) هه‌ر ده‌یفه‌رموو: تووڕه‌ مه‌به‌.
وفی روایه‌ قال الرجل : ففكرت حین قال النبی ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )))، ما قال فإژا الغچب یجمع الشر كله. مسند أحمد 5/373 .
واته‌: له‌ ریوایه‌تێكدا كابرا وتی‌: جا بیرم كرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ))) ته‌نها بۆیه‌ وای‌ فه‌رمووه‌ چونكه‌ توڕه‌ بوون هه‌موو خراپه‌یه‌كی‌ تێدا كۆبووه‌ته‌وه‌.
5- « لا تغضب ولك الجنه‌ » حدیض صحیح : صحیح الجامع 7374 . وعزاه ابن حجر إلی‌ الطبرانی ، انظر الفتح 4/465.

واته‌: تووڕه‌ مه‌به‌و به‌هه‌شت بۆ تۆیه‌.
بیركردنه‌وه‌ له‌و پاداشتانه‌ی‌ كه‌ خوای‌ گه‌وره‌ ئاماده‌ی‌ كردووه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ خۆیان له‌ هۆكاره‌كانی‌ تووڕه‌ بوون ده‌پارێزن و تێ‌ده‌كۆشن بۆ خۆڕاگرتن و گه‌ڕاندنه‌وه‌و قوتدانه‌وه‌ی‌ تووڕه‌ بوونه‌كه‌یان له‌ گه‌وره‌ترین یارمه‌تی‌ ده‌ره‌ بۆ كوژاندنه‌وه‌ی‌ ئاگری‌ توڕه‌ بوون. وه‌ له‌و پاداشته‌ گه‌ورانه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ر ئه‌مه‌ هاتووه‌: پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ))) ده‌فه‌رموێت:« ومن كظم غیظا ، ولو شا‌و أن یمضیه أمضاه ، مڵ‌ الله قلبه رضا یوم القیامه‌ » رواه الطبرانی 12/453 وهو فی صحیح الجامع 176 .
واته‌: هه‌ركه‌سێك توڕه‌ بوونێك بخواته‌وه‌و خۆی‌ بگرێت له‌ كاتێكدا بشتوانێت به‌ری‌ بدات, ئه‌وا خوای‌ گه‌وره‌ دڵی‌ پڕ ده‌كات له‌ رازی‌ بوون له‌ رۆژی‌ دوایی‌دا.
وه‌ پاداشتێكی‌ گه‌وره‌ی‌ تر پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ))) ده‌فه‌رموێت:« من كظم غیظا وهو قادر علی‌ أن ینفذه، دعاه الله عز وجل علی‌ رؤوس الخلائق یوم القیامه‌ حتی‌ یخیره من الحور العین ماشا‌ء » رواه أبو داود 4777 وغیره، وحسنه فی صحیح الجامع 6518 .
واته‌: هه‌ركه‌سێك تووڕه‌ بونێك بخواته‌وه‌ له‌ كاتێكدا بشتوانێت به‌ری‌ بدات, ئه‌وا خوای‌ گه‌وره‌ له‌ رۆژی‌ دوایی‌دا له‌ ناو هه‌موو دروست كراواندا بانگی‌ ده‌كات تا سه‌رپشكی‌ بكات كام له‌ حۆری‌یه‌ چاو جوانه‌كانی‌ ده‌وێت پێ‌ی‌ ببه‌خشێت.
6- زانینی‌ پله‌ی‌ به‌رزو ناوازه‌ی‌ پێشكه‌وتووی‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ خۆی‌ ده‌گرێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ))) ده‌فه‌رموێت: « لیس الشدید بالصرعه‌ ، إنما الشدید الذی یملك نفسه عند الغضب » رواه أحمد 2/236 والحدیض متفق علیه.
واته‌: به‌هێزی‌ به‌ زۆرانبازی‌ نی‌یه‌. به‌ڵكو به‌هێز ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ له‌ كاتی‌ تووڕه‌ بووندا خۆی‌ ده‌گرێته‌وه‌.
وه‌ هه‌تا نه‌فس زیاتر هه‌ڵچێ‌و زیاتر بجۆشێ‌ خۆگرتنه‌وه‌و تووڕه‌یی‌ خواردنه‌وه‌ پله‌ی‌ زیاتر ده‌بێت. پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ))) ده‌فه‌رموێت: « الصرعه‌ كل الصرعه‌ الذی یغضب فیشتد غضبه ویحمر وجهه ، ویقشعر شعره فیصرع غضبه » رواه الإمام أحمد 5/367 ، وحسنه فی صحیح الجامع 3859
واته‌: كه‌سی‌ ئازاو به‌هێزی‌ ته‌واو ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ ته‌واو تووڕه‌ ده‌بێت و ده‌م و چاوی‌ سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێت وه‌مووی‌ گرژ ده‌بێت, به‌لاَم ئه‌م تووڕه‌ بوونه‌كه‌ی‌ ده‌دات به‌ زه‌وی‌داو قوتی‌ ده‌داته‌وه‌.
وه‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ))) له‌ رووداوێكدا له‌ به‌رده‌م هاوه‌ڵه‌كانی‌دا هه‌لێك ده‌قۆزێته‌وه‌ تا ئه‌مه‌ به‌ جوانی‌و كرداری‌ روون بكاته‌وه‌.عن أنس « أن النبی ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ))) مر بقوم یصگرعون ، فقال : ماهذا ؟ قالوا : فلان الصریع ما یصارع أحدا إلا صرعه قال : أفلا أدلكم علی‌ من هو أشد منه ، رجل ظلمه رجل فكظم غیظه فغلبه وغلب شیطنه وغلب شیطان صاحبه » رواه البزار قال ابن حجر بإسناد حسن . الفتح 10/519 .
واته‌: پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ))) به‌لای‌ كۆمه‌ڵه‌ كه‌سێكدا تێ‌ په‌ڕی‌ كه‌ زۆرانبازیان ده‌كرد, فه‌رمووی‌: ئه‌وه‌ چی‌یه‌؟ ووتیان: فلاَن زۆرانبازه‌ كه‌ هه‌ركه‌سێك له‌گه‌ڵی‌دا زۆران بگرێت ده‌یدات به‌ زه‌وی‌دا, ئه‌ویش فه‌رمووی‌: ئایا كه‌سێكتان پێ‌ بڵێم له‌و ئازاترو به‌ تواناتر بێت؟ پیاوێكه‌ كه‌سێك سته‌می‌ لێ‌ بكات به‌لاَم ئه‌و تووڕه‌یی‌ خۆی‌ بخواته‌وه‌ به‌مه‌ش له‌هه‌مان كاتدا سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر كابراو شه‌یتانه‌كه‌ی‌ خۆی‌و شه‌یتانی‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ سته‌مه‌كه‌ی‌ لێ‌ ده‌كات.

7- شوێن پێ‌ هه‌ڵگرتنی‌ ره‌وشتی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ))) له‌ تووڕه‌ بووندا:
وه‌ ئه‌م ئاكاره‌ له‌ ره‌وشته‌ به‌رزه‌كانی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوادا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ))) له‌ كاتێكدا ئه‌ویش پێشه‌نگ و رابه‌رمانه‌ زۆر به‌روونی‌ له‌ چه‌ندان فه‌رمووده‌دا دیاره‌, له‌وانه‌:
عن أنس رچی الله عنه قال : كنت أمشی مع رسول الله ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )))، وعلیه برد نجرانی غلیظ الحاشیه‌ ، فأدركه أعرابی فجبذه بردائه جبذه‌ شدیده‌ ، فنظرت إلی‌ صفحه‌ عاتق النبی ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )))« ما بین العنق والكتف » وقد أثرت بها حاشیه‌ البرد ، ثم قال : یا محمد مر لی من مال الله الذی عندك ، فالتفت إلیه ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ))) فضحك ، ثم أمر له بعطا‌ء متفق علیه فتح الباری 10/375 ..
واته‌: ئه‌نه‌س ده‌فه‌رموێت: من له‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ))) به‌رێدا ده‌ڕۆیشتم كه‌ پۆشاكێكی‌ ئه‌ستووری‌ نه‌جرانی‌ له‌به‌ردابوو, كابرایه‌كی‌ ده‌شته‌كی‌ گه‌یشت پێ‌ی‌ به‌ توندی‌ پۆشاكه‌كه‌ی‌ راته‌كاند, ته‌ماشای‌ لا ملی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوام ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ))) كرد لێواری‌ پۆشاكه‌كه‌ روشاندبووی‌, پاشان ووتی‌: ئه‌ی‌ محمد له‌و سامانه‌ی‌ خوا كه‌ له‌لاته‌ پێم بده‌, ئاوڕم دایه‌وه‌ بۆ لای‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ))) بینیم پێ‌كه‌نی‌, پاشان فه‌رمانی‌ كرد كه‌ پێ‌ی‌ بدرێت.
وه‌ له‌ شوێن پێ‌ هه‌ڵگرتنمان بۆ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ))) ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تووڕه‌ بوونمان له‌به‌ر خوا بێت و له‌و كاته‌دا بێت كه‌ سنوره‌كانی‌ خوا پێشێل بكرێت, كه‌ ئه‌مه‌ ئه‌و تووڕه‌ بوونه‌یه‌ كه‌ سوپاسكراوه‌. چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ))) تووڕه‌ بووه‌ كاتێك هه‌واڵیان دایه‌ به‌ پێشنوێژێك كه‌ به‌ درێژ كرنه‌وه‌ی‌ قورئان خوێندی‌ ناو نوێژه‌كه‌ی‌ خه‌ڵك راو ده‌نێ‌. وه‌ تووڕه‌ بوو كاتێ‌ له‌ ماڵی‌ عائیشه‌دا په‌رده‌یه‌كی‌ بینی‌ وێنه‌ی‌ گیانداری‌ تێدا بوو. وه‌ تووڕه‌ بووه‌ كاتێ‌ ئوسامه‌ هات تكا بكات بۆ ئافره‌ته‌ مه‌خزۆمیه‌كه‌ی‌ كه‌ دزی‌ كردبوو.وه‌ فه‌رمووی‌: ئایا تكا ده‌كه‌یت له‌ جێ‌به‌جێ‌ نه‌كردنی‌ سنورێكی‌ خوای‌ گه‌وره‌؟ وه‌ تووڕه‌ بوو كاتێ‌ پرسیاری‌ لێ‌ ده‌كرا ده‌رباره‌ی‌ شتانێك كه‌ پێ‌ی‌ ناخۆش بووایه‌. وه‌ غه‌یری‌ ئه‌مانه‌,, كه‌واته‌ تووڕه‌ بونه‌كانی‌ له‌به‌ر خواو بۆ خوا بووه‌.

8- زانینی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ توڕه‌ی كرتنه‌وه‌ له‌ سیفاتی‌ موته‌قینانه‌:
ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ خوای‌ گه‌وره‌ له‌ كتێبه‌كه‌ی‌داو پێغه‌مبه‌ری‌ خواش ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ))) له‌ فه‌رمووده‌كانی‌دا مه‌دحیان كردوون، وه‌ به‌هه‌شتانێكیشیان بۆ ئاماده‌كراوه‌ كه‌ پانتایی‌یه‌كه‌ی‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی‌یه‌, له‌ سیفاته‌كانیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌: { ینفقون فی السرا‌و والضرا‌ء والكاظمین الغیظ والعافین عن الناس والله یحب المحسنین }
وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ خوای‌ گه‌وره‌ باسی‌ ره‌وشته‌ جوانانێك و سیفات و كردارێكیان ده‌كات كه‌ نه‌فسه‌كان هه‌ڵپه‌ ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتنه‌وه‌ پێ‌یان له‌ ئاكارو ره‌وشته‌كانیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌: { إذا ما غضبوا هم یغفرون } .
9- بیركردنه‌وه‌ له‌ كاتی‌ بیرخستنه‌وه‌دا : تووڕه‌ بوون له‌ سروشتی‌ نه‌فس و خه‌ڵكی‌ جیاوازن تیایدا, وه‌ له‌وانه‌یه‌ قورس بێت له‌سه‌ر نه‌فس كه‌ تووڕه‌ نه‌بێت, به‌لاَم راستگۆیان كاتێ‌ تووڕه‌ ده‌بن و یادی‌ خوایان ده‌خرێته‌وه‌ له‌و سنووره‌دا ده‌وه‌ستن, ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌كه‌ له‌وان:
عن ابن عباس رضی الله عنهما أن رجلا استأذن علی‌ عمر رضی الله عنه فأذن له ، فقال له : یا ابن الخطاب والله ما تعطینا الجزل ( العطا‌ء الكثیر ) ولا تحكم بیننا بالعدل ، فغضب عمر رضی الله عنه حتی‌ هم أن یوقع به ، فقال الحر بن قیس ، ( وكان من جلسا‌و عمر ) : یا أمیر المۆمنین إن الله عز وجل قال لنبیه، ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ))): { خذ العفو وأمر بالعرف وأعرض عن الجاهلین } وإن هذا من الجاهلین ، فوالله ما جاوزها عمر رضی الله عنه حین تلاها علیه ، وكان وقافا عند كتاب الله عز وجل رواه البخاری الفتح 4/304
واته‌: پیاوێك داوای‌ ئیزنی‌ كرد تا بچێته‌ ژووره‌وه‌ بۆ لای‌ عومه‌ر ره‌زای‌ خوای‌ لێ‌ بێت و ئیزن درا, پێ‌ی‌ ووت: ئه‌ی‌ كوره‌كه‌ی‌ خه‌تتاب سوێند به‌ خوا تۆ زۆرمان پێ‌ نابه‌خشیت و به‌ دادپه‌روه‌ری‌ حوكم ناكه‌یت له‌ نێوانماندا. عومه‌ریش ره‌زای‌ خوای‌ لێ‌ بێت تووڕه‌ بوو به‌ جۆرێ‌ خه‌ریك بوو هه‌ستێت بۆی‌. حه‌ری‌ كوری‌ قه‌یس كه‌ له‌ خزمه‌ت عومه‌ردا دانیشتبوو فه‌رمووی‌:ئه‌ی‌ ئه‌میری‌ ئیمانداران خوای‌ گه‌ی‌وره‌ به‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوای‌ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )))فه‌رمووه‌: { خذ العفو وأمر بالعرف وأعرض عن الجاهلین } جا ئه‌مه‌ش له‌ نه‌فامه‌كانه‌, جا سوێند به‌ خوا كاتێ‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی‌ بۆ خوێندرایه‌وه‌ له‌ شه‌ێنی‌ خۆی‌ نه‌جولاَ, وه‌ عومه‌ر سیفاتی‌ وابوو له‌ كاتی‌ خوێندنی‌ ئایه‌ته‌كانی‌ قورئاندا وه‌ستاو بوو له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی‌ كردنی‌.
جا موسڵمان ده‌بێت ئاوا بێت, به‌لاَم مونافیقی‌ پیس وا نی‌یه‌ ئه‌وه‌تا كاتێ‌ یه‌كێك له‌وان تووڕه‌ ده‌بێت و فه‌رمووده‌كه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوای‌ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )))بیرده‌خه‌نه‌وه‌و یه‌كێك له‌ هاوه‌لاَن پێ‌ی‌ ده‌فه‌رموێت: په‌نا بگره‌ به‌ خوا له‌ شه‌یتان, به‌و هاوه‌ڵه‌ی‌ ووت كه‌ بیری‌ خسته‌وه‌: ئایا وا ده‌بینی‌ من شتێكم بێت, ئایا من شێتم؟ بڕۆ لاچۆ.رواه البخاری فتح 1/465 . په‌نا ئه‌گرین به‌ خوا له‌ دۆڕان.

10- زانینی‌ خراپی‌یه‌كانی‌ تووڕه‌ بوون:
كه‌ ئه‌میش زۆره‌ كورته‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ زیان ده‌گه‌یه‌نێت به‌ نه‌فسی‌ خۆی‌ و كه‌سانی‌ تریش. زوبان جوێن ده‌دات و قسه‌ی‌ ناشیرین ده‌دات, ده‌ستیش ده‌وه‌شێنێت به‌بێ‌ حیساب كردن, كه‌ ده‌گونجێت بگاته‌ كوشتن, ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ش په‌ندی‌ تێدایه‌: عن علقمة بن وائل أن أباه رضي الله عنه حدثه قال : إني لقاعد مع النبي ))إذ جاء رجل يقود آخر بنسعة (حبل مضفور ) فقال : يا رسول الله هذا قتل أخي . فقال رسول الله ))، أقتلته ؟ قال : نعم قتلته . قال : كيف قتلته ؟ قال : كنت أنا وهو نختبط ( نضرب الشجر ليسقط ورقه من أجل العلف ) من شجرة ، فسبني فأغضبني فضربته بالفأس على قرنه ( جانب الرأس ) فقتلته ... إلى آخر القصة رواه مسلم في صحيحه 1307 ترتيب عبد الباقي .
واته‌: وائیلی‌ باوكی‌ عه‌لقه‌مه‌ ده‌فه‌رموێت: من له‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ))) دانیشتبووم كابرایه‌ك هات یه‌كێكی‌ تری‌ به‌ په‌تێك راده‌كێشا ووتی‌: ئه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ))) ئه‌مه‌ براكه‌می‌ كوشتووه‌. پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )))فه‌رمووی‌: ئایا كوشتووته‌؟ ووتی‌: به‌ڵێ‌ كوشتوومه‌. فه‌رمووی‌: چۆن كوشتت؟ ووتی‌: من و ئه‌و خه‌ریكی‌ لێ‌ كردنه‌وه‌ی‌ گه‌لاَی‌ دار بووین بۆ به‌كارهێنانی‌ بۆ ئاڵفی‌ ئاژه‌ڵ قسه‌و جوێنی‌ پێدام و تووڕه‌ی‌ كردم منیش به‌ خاكه‌ناز دام به‌ ته‌نیشتی‌ سه‌ری‌داو كوشتم.....تا كۆتایی‌ به‌سه‌رهاته‌كه‌.
جاری‌ واش هه‌یه‌ له‌مه‌ كه‌متر روو ده‌دات و خه‌ڵكی‌ بریندارو زامدار ده‌كات. خۆ ئه‌گه‌ر كابرا له‌ ده‌ستی‌ رابكات به‌رده‌بێته‌ خۆی‌, به‌وه‌ی‌ پۆشاكی‌ خۆی‌ ده‌دڕێت و له‌ رومه‌تی‌ خۆی‌ ده‌دات و له‌وانه‌یه‌ ببورێته‌وه‌و له‌ هۆش خۆی‌ بچێت. وه‌ هه‌روه‌ها قاپ و قاچاغ و كه‌ل و په‌له‌كان ده‌شكێنێت.
وه‌ له‌و شته‌ گه‌ورانه‌ی‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ تووره‌ بوونه‌وه‌ په‌یدا ده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆی‌ ناره‌حه‌تی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌و بچڕانی‌ شیرازه‌ی‌ خێزان و روخانی‌ كیانی‌ بریتی‌یه‌ له‌ ته‌لاَق. وه‌ پرسیار بكه‌ له‌ زۆربه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ خێزانه‌كانیان ته‌لاَق داوه‌ چۆن و كه‌ی‌ ته‌لاَقتان داون, یه‌كسه‌ر هه‌واڵت ده‌ده‌نێ‌ به‌وه‌ی‌: له‌ چركه‌ ساتی‌ تووڕه‌ بووندا بووه‌.
له‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌مه‌شه‌وه‌ منداڵی‌ بێ‌ سه‌رپه‌رشتی‌, په‌شیمانی‌ و حه‌سره‌ت, ژیانی‌ تاڵ. هه‌موو ئه‌مانه‌ به‌هۆی‌ تووڕه‌ بوونه‌وه‌. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وان یادی‌ خوایان بكردایه‌و بیرێكیان له‌ خۆیان بكردایه‌ته‌وه‌و تووڕه‌ بوونه‌كه‌یان قوت بدایه‌ته‌وه‌و په‌نایان بگرتایه‌ به‌ خوا له‌ شه‌یتان ئه‌وه‌ رووی‌ نه‌ده‌دا كه‌ رووی‌دا. به‌لاَم سه‌رپێچی‌ كردنی‌ شه‌ریعه‌ت جگه‌ له‌ دۆڕان هیچی‌ تری‌ لێ‌ِ ناكه‌وێته‌وه‌.
وه‌ له‌و زیانه‌ جه‌سته‌یانه‌ی‌ كه‌ هۆیه‌كه‌ی‌ توڕه‌و بوونه‌ زۆر گه‌وره‌یه‌ هه‌روه‌ك پزیشكه‌كان باسی‌ ده‌كه‌ن وه‌ك جه‌ڵته‌ی‌ خوێن و به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ په‌ستانی‌ خوێن و زیاد بوونی‌ لێدانه‌كانی‌ دڵ و هه‌ناسه‌ سواری‌. كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ دڵ وه‌ستانێكی‌ بكوژ یان نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌و شتی‌ تر. خوا بمان پارێزێت

11- تێڕوانینی‌ كه‌سی‌ تووڕه‌ له‌ خۆی‌ كاتی‌ تووڕه‌ بوون:
ئه‌گه‌ر كه‌سی‌ تووڕه‌ له‌ كاتی‌ تووڕه‌ بووندا له‌ ئاوێنه‌دا ته‌ماشای‌ شێوه‌ی‌ خۆی‌ بكات, ئه‌گه‌ر سه‌رنجێك بدات له‌ تێك چونی‌ ره‌نگ و له‌رزینی‌ ئه‌ندامه‌كانی‌و گۆڕانی‌ شێوه‌ی‌و سوور بوونه‌وه‌ی‌ ده‌م و چاوی‌و ده‌رپه‌ڕینی‌ چاوه‌كانی‌و له‌ شیرازه‌ ده‌رچوونی‌ كرداره‌كانی‌ كه‌ وه‌ك شێتی‌ لێ‌ هاتووه‌ ئه‌وا خۆی‌ به‌ نامۆ دێته‌ پێش چاوو خۆی‌ ناناسێته‌وه‌و قێز له‌ روواڵه‌تی‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بێ‌ گومان ناشیرینی‌ ناوه‌وه‌ زیاتره‌ وه‌ك له‌ ناشیرینی‌ روواڵه‌تی‌ له‌و كاته‌دا. جا ئاخۆ ئه‌بێت شه‌یتان چه‌ند خۆشحاڵ بێت به‌ كه‌سێك كه‌ ئه‌مه‌ حاڵی‌ بێت! په‌نا ئه‌گرین به‌ خوای‌ گه‌وره‌ له‌ شه‌یتان و دۆڕان.

پاڕانه‌وه‌
ئه‌مه‌ چه‌كی‌ ئیمانداره‌ كه‌ هه‌رده‌م داوا له‌ خوای‌ په‌روه‌ردگاری‌ ده‌كات كه‌ له‌ خراپه‌كان و به‌لاَو ره‌وشته‌ ناشیرینه‌كان بیپارێزێت. وه‌ په‌نا ده‌گرێت به‌ خوا له‌وه‌ی‌ كه‌ بكه‌وێته‌ تیاچوونی‌ بێ‌ بڕوایی‌ یان سته‌مه‌وه‌ به‌ هۆی‌ تووڕه‌ بوونه‌وه‌, چونكه‌ له‌و سیانه‌ رزگاركه‌رانه‌ بریتی‌یه‌ له‌: دادپه‌روه‌ری‌ له‌ كاتی‌ رازی‌ بوونی‌ ئارامی‌و كاتی‌ تووڕه‌ بووندا, جا له‌ پاڕانه‌وه‌كانی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )))ئه‌مه‌ بووه‌: « اللهم بعلمك الغيب وقدرتك على الخلق أحيني ما علمت الحياة خيرا لي ، وتوفني إذا علمت الوفاة خيرا لي ، اللهم وأسألك خشيتك في الغيب والشهادة ، وأسألك كلمة الإخلاص في الرضا والغضب ، وأسألك القصد في الفقر والغنى وأسألك نعيما لا ينفد ، وقرة عين لا تنقطع ، وأسألك الرضا بعد القضاء ، وأسألك برد العيش بعد الموت ، أسألك لذة النظر إلى وجهك والشوق إلى لقائك ، في غير ضراء مضر ة ولا فتنة مضلة الله زينا بزينة الإيمان واجعلنا هداة مهتدين . » صحيح الجامع 3039

والحمد لله رب العالمین .
 


زۆرترین بینراو