ده‌ رێنمایی زێرین و گرنگ بۆ نەخۆش

هەواڵی / 4/9/2017 574 جار بینراوە

پێویسته‌ هه‌موان بیان زانین
ده‌ رێنمایی زێرین و گرنگ بۆ نەخۆش
شه‌ن پرێس:

١. کاتێک سەردانی دکتۆری ددان دەکەن سیرو پیاز مەخۆن. دکتۆریش مرۆڤەو بەو بۆنانە تێک دەچێت.
٢. تیشک (اشعە) ئازار لا نابات. سۆنەریش زگئێشە چاناکاتەوە. گەر پێویست نەبوو دکتۆر بۆتی نەنووسی داوای مەکە.
٣. دەرمان لە دەرمانخانە نەماوە. خەتای من نیە مەیێ گلەیی لە دکتۆر مەکە.
٤. کاتێک هاتیە لای دکتۆر خۆت بە موبایل و تەزبیحەوە خەریک مەکە. بزانە دکتۆر چی دەڵێت.
٥. کە نەخۆشێکی حاڵەت کتوپر پێش تو بەرێکرا. تورە مەبەو هاوار بکەیت مرۆڤایەتی نەماوە. چونکە ئەو ژیانی لە خەتەرایە.
٦.دکتۆر بەرپرس نییە لە دابینکردنی پشکنینی تاقیگەو دەرمانی نەخۆشی درێژخایان. بەس بەرپرسە لەخۆی.
٧. نەخۆشخانە پارک و مۆڵ نییە. مەوعید بدەی بە کەسانی تر لەوێ.
٨. کاتێک دکتۆر پێت دەڵێ چیتە. پێی مەڵێ تو دکتۆری تو دەبێ بزانی. یان دکتۆر پێت دەڵێت چ دەرمانێک دەخۆی مەڵێ پاکەت شینەکە یان شێوەی واییە. خۆ دکتۆر جادوگەر نییە.

٩.تەواری جێی کۆخەو پەسیو نییە. وە هەر شتێک روبدات لە لەشت جێی تەواری نییە وەک تێکچونی گەدە بەهۆی زۆرخواردنەوە. یان سەرسوران بەهۆی کێشانی نێرگلەوە. بەزەییت بە خۆت و بە ئێمەشا بێتەوە.

١٠. مغزی (سیلان) خواردن نییە. مغزی (سیلان) خواردن نییە. مغزی (سیلان) خواردن نییە.
س: گروپی تەندروستی دەروونی

زۆرترین بینراو