#پرسی ریفراندۆمی هەرێم

حاجییەک کارێکی سەرسوڕهێنەرانە ئەنجام دەدات

هەواڵی / 4/9/2017 1331 جار بینراوە

حاجییەک کارێکی سەرسوڕهێنەرانە ئەنجام دەدات

 

شه‌ن پرێس :

گەنجێکی خەڵكی ئیندۆنیسیا کارێکی سەرسوڕهێنەرانە ئەنجام دەدات و لە وڵاتەکەی خۆیەوە بەپێ خۆی دەگەیەنێتە سعودیەو زیاتر لە 9 هەزار کیلۆمەتر بەپێ دەبڕێت، لەپێناوی ئەوەی بگاتە مەککەی پیرۆز.

ئەو گەنجە ناوی محەمەد خەمیم سیتیاوان-ەو تەمەنی 28 ساڵە، لە 28ی ئابی 2016ەوەو لە کاتژمێر 10ی شەو لە ناوچەی بیکالونجانی شاری جاوا-وە کە دەکەوێتە سەنتەری ئیندۆنیسیا بەڕێدەکەوێت و لە 27ی تەمموزی ئەمساڵ دەگاتە سعودیەو لە مەککەی پیرۆز جێگیردەبێت، ئەمەش وەک کارێکی سەرسوڕهێنەرانە ناوزەدکراوە، چونکە نێوانی ئەو دوو وڵاتە دوورییەکی لە رادەبەدەرەو محەمەد بەبڕینی ماوەی زیاتر لە 9 هەزار کیلۆمەتر بەپێ، تەواوی دەکات.

پێگەی فەرمی "الإخباریە نت" کە تایبەتە بە سعودیە نووسیویەتی "ئەو گەنجە لەپێناو رۆحیانەتدا مەترسی خستووەتە سەر ژیانی خۆی و دواجار بە بەردە رەشەکەی مەککە گەیشتووە".

لەگەڵ خۆیدا چی کردووە بەهاوڕێی گەشتەکەی؟
جانتایەک، قورئانێکی پیرۆز، دوو کراس، دوو شەرواڵ و دوو جووت پێڵاو، 11 جووت گۆرەوی، کۆمەڵێک جلی ناوەوە، کیسەی خەو، خێمەیەک، پاترییەک بۆ شەحنکردنەوەی مۆبایل، چەند زانیارییەک لەسەر ئیندۆنیسیای بچووک، ئامێرێک بۆ دیاریکردنی رێگاوبان (GPS)، 3 ملیۆن روپیەی ئیندۆنیسی کە دەکاتە 850 ریاڵی سعودی.

باوکە تەمەن 74 ساڵەکەی محەمەد بەو ماڵپەرەی راگەیاندووە کوڕەکەی هەرکاتێک بەنیازی کارێک بووبێت بەتەنها ئەنجامی داوەو هەمیشە خۆی وەک بەهێزێک دەرخستووە.

سەرەتا کەسوکارەکەی گومانیان هەبوو کە محەمەد بتوانێت ئەو کارە ئەنجام بدات و 9 هەزار کیلۆمەتر بەپێ ببڕێت، بەڵام ناوبراو سوور بووە لەسەر کارەکەی و هەموو ئەو هەوڵەی لەگەڵیدا دراوە بۆ پەشیمان بوونەوەو گۆڕینی بیرۆکەکەی، شکستیهێناوە.

محەمەد لە وڵاتەکەی خۆیەوە چەندین شار و وڵات و رووبار و دارستانی تێپەڕاندووە تاگەیشتووەتە وڵاتی سعودیە.

ئه‌و وا داینابوو كه‌ له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان بگاته‌ مه‌ككه‌، به‌ڵام زۆر له‌وه‌ زووتر گه‌یشت و له‌ رێککەوتی 27ی ته‌مموزی ساڵی 2017 له‌ پۆستێكی فه‌یسبووكدا چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ جلوبەرگی ئیحرامی له‌به‌ربوو، تیایدا دیمه‌نی به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌ی كه‌عبه‌ ده‌رده‌كه‌وێت.

سه‌رچاوه‌ : خه‌ندان


زۆرترین بینراو