بە نیسبەت جەژن و جومعە کاتێ یەک کەوتن

هەواڵی / 1/9/2017 481 جار بینراوە

بە نیسبەت جەژن و جومعە کاتێ یەک کەوتن
مامۆستا مه‌لا حسن شەمێرانی - وتاربێژ له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌


شه‌ن پرێس :
پێشەکی ئازیزان : یاخوا جەژنی ھەمووتان پیرۆز بێت و خوای ڕەحمان و ڕەحیم دڵی ھەموو لایەکمان خۆش بکات و حەقی مەزڵومان بسەنێ .
بە نیسبەت جەژن و جومعە کاتێ یەک کەوتن وەک ئەمساڵ .

ئەوەی نوێژی جەژنی کرد بە جەماعەت و گوێی گرت لە ووتارەکەی و حازری بوو بۆی ھەیە نوێژی جومعە نەکات و تەنھا نوێژی نیوەڕۆ بکات ، بەڵام ئەوەی نوێژی جەژنی نەکرد بە جەماعەت فەرزە لەسەری نوێژی جومعە بکات پێویستە مامۆستا و ووتار خوێنی مزگەوت نوێژی جومعە بکات ، با نوێژی جەژنیشی بۆ کردبن چونکە پێغەمبەرمان ( صەلات و سەلامی خوای لەسەر ) کاتێ فەرمووی ئەوەی نوێژی جەژنی کرد لەگەڵمان بۆی ھەیە جومعە نەکات فەرمووی [ إنا مجمعون ] واتە ئێمە نوێژی جومعە ئەکەین .

 

وە بە نیسبەت گۆشتی قوربانی سونەتە بیکەی بە سێ بەشەوە بەشێکی بۆماڵ و مناڵی خۆت ، بەشێکی بۆ خزم و برادەرانت با دەوڵەمەندیش بن بەشێکی بۆ ھەژاران . دووبارە پیرۆزە و دڵپاک بین . آمین .


زۆرترین بینراو