#پرسی ریفراندۆمی هەرێم

سێكسی‌ دواوه‌ ته‌ڵاقی‌ پێناكه‌وێ‌، به‌ڵام ده‌كرێت ببێته‌ هۆكاری جیابوونه‌وه‌ .

هەواڵی / 29/8/2017 4724 جار بینراوە

سێكسی‌ دواوه‌ ته‌ڵاقی‌ پێناكه‌وێ‌، به‌ڵام ده‌كرێت ببێته‌ هۆكاری جیابوونه‌وه‌ .
دكتۆر ناصح فه‌تاح - دكتۆرا له‌ بواری‌ فیكری‌ ئیسلامی دا


شه‌ن پرێس :
چه‌ند پرسیارێك له‌ باره‌ی‌ مه‌سه‌له‌ی‌ ته‌لاَقه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی‌ گۆڤاری خێزان كراوه‌، ده‌رباره‌ی‌ كه‌وتنی‌ ته‌لاَق له‌ ڕێگه‌ی‌ سێكسی‌ كۆم و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ تر، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ ئه‌م پرسیارانه‌، مامۆستا ناصح فه‌تاح هه‌ڵگری‌ بڕوانامه‌ی‌ دكتۆرا، له‌ بواری‌ فیكری‌ ئیسلامیدا به‌ سوپاسه‌وه‌ وه‌لاَمی‌ پرسیاره‌كانی‌ دایه‌وه‌.
ئایا كه‌سێك له‌ رێگه‌ی‌ دواوه‌ جگه‌ له‌ شوێنی‌ منداڵ بوون بچێته‌ لای‌ خێزانی‌ ته‌ڵاقی‌ ده‌كه‌وێت؟

ـ مامۆستا ناصح فه‌تاح ماسته‌ر له‌ بواری‌ فیكری‌ ئیسلامیدا، وتی‌: "ئه‌گه‌ر ئێمه‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ باس له‌ شه‌رع بكه‌ین له‌وباره‌یه‌وه‌ با باسی‌ لایه‌نی‌ ته‌ندوستی‌ بكه‌ین، كه‌ بێگومان هه‌موو راپۆرته‌ پزیشكییه‌كان ده‌ری‌ ده‌خه‌ن كه‌ ئه‌م كاره‌ چه‌ندین نادروستی‌ و زیانی‌ زۆری‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌، له‌وانه‌ تێك چوونی‌ باری‌ ده‌روونی‌ و سوكایه‌تی‌ كردن به‌ ئافره‌ت و تێكدانی‌ جه‌سته‌ی‌ ئافره‌ت و نه‌خوێندنه‌وه‌ی‌ باری‌ لاشه‌یی‌ و حه‌زی‌ ئافره‌تان و ته‌نانه‌ت ئه‌م كاره‌ سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ تێك چوونی‌ كۆئه‌ندامی‌ ده‌رهاویشته‌ و زیانی‌ خراپیش به‌ پیاو ده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ندین جۆر مشه‌خۆی‌ زیان به‌خش ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ پیاو و سه‌ره‌نجام چه‌ندان نه‌خۆشی‌ جنسی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌..كه‌ هه‌ر ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ن دونیای‌ خه‌ڵكی‌ خۆر ئاوای‌ هه‌ژاندووه‌ و رۆژی‌ روناكی‌ لێ‌ كردوونه‌ته‌ تارییكه‌ شه‌و".

هه‌روه‌ها وتیشی‌: "ئه‌گه‌ریش له‌ باره‌ی‌ شه‌رع و دینه‌وه‌ باسیی‌ بكه‌ین ئه‌وه‌ به‌ چه‌ندان فه‌رمووده‌ی‌ خوای‌ گه‌وره‌ و پێغه‌مبه‌ر هه‌یه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ كه‌ قه‌ده‌غه‌ی‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كات، بۆ نموونه‌ پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌موێت: "لاینڤر الله عزوجل الی‌ رجل اتی‌ رجلاً أو مرأه‌ فی‌ دربها"، واته‌: "خوای‌ گه‌وره‌ هه‌رگیز به‌ رووی‌ ره‌حم و سۆز و به‌زه‌ییه‌وه‌ ناڕوانێته‌ پیاوێك بچێته‌ لای‌ پێاوێك (نێرباز)ی‌ یاخود له‌ پاشه‌وه‌ بچنه‌ لای‌ ئافره‌تێك".

سه‌باره‌ت به‌ گرنگی دان به‌و بابه‌ته‌ كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ تووشی‌ ته‌ڵاق ده‌بێت به‌هۆی‌ ئه‌م كاره‌ قێزه‌ ونه‌وه‌ مامۆستا ناصح فه‌تاح ماسته‌ر له‌ بواری‌ فیكری‌ ئیسلامیدا، وتی‌: "له‌ راستیدا جیابوونه‌وه‌ ته‌ڵاق پڕۆسه‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆیه‌، بۆیه‌ به‌ خودی‌ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌م كاره‌ ته‌ڵاق ناكه‌وێت و جیابوونه‌وه‌ روونادات، گه‌رچی‌ ئه‌م كاره‌ ناشرینه‌ و زۆر حه‌رامه‌ و قه‌ده‌غه‌كراوه‌، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ به‌ به‌ڵگه‌ی‌ شه‌رعی‌ حه‌رام بوونی‌ ئه‌م كاره‌ چه‌سپاوه‌، ئافره‌ت بۆی‌ هه‌یه‌ داوای‌ جیابوونه‌وه‌ بكات، له‌و پیاوه‌ی‌ ده‌یه‌وێت ئه‌وكاره‌ی‌ له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بدات، ده‌توانێت له‌ دادگا داوا تۆماربكات، چونكه‌ گوێڕایه‌ڵی‌ ئافره‌ت بۆ پیاو له‌ سنووری‌ یاسا و شه‌ریعه‌تی‌ ئیسلامدا ده‌بێت وه‌كو گوێڕایه‌ڵی‌ هیچ كه‌سێك ناكرێت دژ به‌ فه‌رمانی‌ خوایی‌، جا كه‌ وابوو هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م كاره‌ ناشرینه‌ راسته‌وخۆ ته‌ڵاقی‌ پێ ناكه‌وێ‌، به‌ڵام ده‌كرێت ببێته‌ هۆكاری‌ جیابوونه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ته‌ڵاق وه‌ربگرێت".
 


زۆرترین بینراو