#پرسی ریفراندۆمی هەرێم

هه‌رگیز ئه‌م نامه‌یه‌ له‌ فه‌یسبووك مه‌كه‌ره‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ نزیكترین هاوڕێشته‌وه‌بێت

هەواڵی / 28/8/2017 665 جار بینراوە

هه‌رگیز ئه‌م نامه‌یه‌ له‌ فه‌یسبووك مه‌كه‌ره‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ نزیكترین هاوڕێشته‌وه‌بێت

شه‌ن پرێس :
سایتی سه‌نی بریتانی بڵاویده‌كاته‌وه‌، له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا جۆره‌ هاكێكی نوێ له‌ نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، به‌ تایبه‌ت ماسنجه‌ری فه‌یسبووك بڵاوبووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌هۆی هاككردنی مۆبایل و كۆمپیوته‌ر و دزینی زانیاریه‌كانی ناوی.

به‌پێی ئه‌و سایته‌، هاككردنه‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ كه‌سێكه‌وه‌ به‌شێوه‌ی خودكار دێت كه‌ خۆی توشی بووه‌ به‌بێ ئاگاداری خۆی.

له‌و نامه‌یه‌دا لینكێک دێت كه‌ نوسراوه‌ (ناوی كه‌سی وه‌رگر+ ڤیدیۆ + ئیمۆجی شۆك) بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی وه‌رگر وابزانێت كه‌سێ نێرده‌ر ده‌ڵێت فڵانكه‌س سه‌یری ئه‌م ڤیدیۆ شۆككه‌ره‌ بكه‌ و كلیك له‌و لینكه‌ بكه‌.

كاتێك كه‌سی وه‌رگر كلیك له‌و لینكه‌ ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته‌ ناوسایتێكه‌وه‌ و له‌وێشه‌وه‌ ڤایرۆس ده‌چێته‌ ناو مۆبایل یاخود كۆمپیوته‌ره‌كه‌یه‌وه‌ و زانیاری و وێنه‌ و ڤیدیۆكانی ناوی ده‌دزێت و دووچاری كێشه‌ی ده‌كاته‌وه‌.

بۆیه‌ ئاگاداری ئه‌و جۆره‌ ڤایرۆسانه‌بن و له‌خۆوه‌ نامه‌كان و لینكه‌كان مه‌كه‌نه‌وه‌ هه‌تاوه‌كو ئه‌گه‌ر له‌ نزیكترین هاوڕێته‌وه‌ بێت

 

زۆرترین بینراو