#پرسی ریفراندۆمی هەرێم

دادگای تانەوانەكان حوكمی لەسێدارەدانی بۆ چەند داعشێك دەركرد

هەواڵی / 21/8/2017 130 جار بینراوە

به‌سره‌
دادگای تانەوانەكان حوكمی لەسێدارەدانی بۆ چەند داعشێك دەركرد
و. شەن پرێس:

دوێنێ‌ دادگای تاوانەكانی پارێزگای نەینەوا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ (4) چەكداری ڕێكخراوی داعش دەركرد.
لەوبارەیەوە (عبدالستار بەیرەقدار)ی ووتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری عێراق ڕایگەیاند: دادگای تاوانەكانی پارێزگای نەینەوا سزای لەسێدارەدان هەتا مردنی بەسەر چوار چەكداری داعشدا سەپاند, ئەوەش دوای ئەوەی كە دەركەوت ئەو تیرۆریستانە بە فەرمی ئەندامی ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستیە بوون و چەندین كاری تیرۆریستیشیان دژ بە هاووڵاتیان و ئەفسەر و سەربازانی سوپای عێراق ئەنجامداوە.
بەیرەقدار ووتیشی كە یەكێك لەو چوار تیرۆریستە حوكمدراوە كارەكەی بریتی بووە لەناردنی ئەو كەس و چەكدارانەی كە لەدەرەوەی موصلەوە ویستویانە پەیوەندی بەداعشەوە بكەن, سێ چەكدارەكەی تریش ئەندامی پۆلیسی داعش بوون.
ناوبراو ووتیشی كە دادگاكە پاڵپشت بە ماددەی (4) لە یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ئەو تیرۆریستانەی حوكمداوە و دەشكرێت لەبەردەم دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵیدا تانە لە بڕیارەكە بدرێت.

زۆرترین بینراو