چه‌ند ڕێنوێنیه‌ك بۆ دایكان و باوكان ده‌رباره‌ی په‌روه‌رده‌ی جنسی منداڵان

هەواڵی / 21/8/2017 791 جار بینراوە

چه‌ند ڕێنوێنیه‌ك بۆ دایكان و باوكان ده‌رباره‌ی په‌روه‌رده‌ی جنسی منداڵان
كه‌ی و چۆن قسه‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت ئه‌كه‌ی ؟

 

شه‌ن پرێس :
1- باشتره‌ سود له‌و كاته‌ وه‌ر بگریت كه‌ منداڵه‌كه‌ی پرسیار ده‌كات و حوزی زانینی هه‌یه‌ به‌مه‌ر<ێك له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی منداڵه‌كه‌ بگونجێت .
2- باشتره‌ سود له‌ ڕوداوی سروشتی ژیان و كۆمه‌ڵایه‌تیوه‌ربگیرێت وه‌ك له‌دایك بونی منداڵێكی نزیك یان هه‌ر بۆنه‌یه‌كی تر .
3- قسه‌كردنی گشتی له‌گه‌ڵ منداڵ له‌ ته‌مه‌نێكی بچوكدا ئاساییه‌ بۆ ڕاهاتنی باوان له‌گه‌ل منداڵه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كه‌ گه‌وره‌ بوو هه‌ست به‌ شه‌رم نه‌كات .
4- باشترین قۆناغی ژیان بۆ ئه‌م فێركردنه‌ له‌ ته‌مه‌نی نێوان (10-12) ساڵیدایه‌ .
5- باشتره‌ به‌ پێكبه‌ستنی ڕاستیه‌ زانستیه‌كان و زیندووه‌كان له‌ گه‌ل به‌ها ڕه‌وشتی و ئاینیه‌كان .
6- كاتێ باسی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌كه‌ی باشتره‌ به‌شێوازێكی پێكه‌نین و نوكته‌وه‌ له‌گه‌ڵ پاراستنی ڕێز باسی بكه‌ی نه‌وه‌ك به‌ شێوازیكی ره‌ق و زێده‌ره‌وی بابه‌ته‌كه‌ باس بكه‌ی .
7- ئه‌توانی سود له‌هه‌ڵه‌ی منداڵه‌كه‌ت وه‌ربگریت به‌شێوه‌ی ئه‌رێنی بۆ فێركردنی نه‌وه‌ك بۆ ئازاردانی ، وادابنێ ئه‌م هه‌ڵانه‌ هه‌لێكن بۆ فیركردن و باسكردنی بۆ منداڵه‌كه‌ت .
8- هه‌میشه‌ جوڵه‌ی جه‌سته‌ت و سروشتی ده‌نگت له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌یڵێیت گونجاو بێت .
9- په‌یوه‌ندی توند له‌گه‌ل منداڵه‌كه‌ت دروست بكه‌ كه‌له‌سه‌ر بڕواو ڕاشكاوانه‌ بێت .
10- ڕێزی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی منداڵه‌كه‌ت بگره‌ هه‌رچۆن ده‌ته‌وێ ئه‌وان ڕێزی تایبه‌تمه‌ندی تۆ بگرن .
11- هه‌وڵ مه‌ده‌ جاسوسی بكه‌ی له‌سه‌ر منداڵه‌كه‌ت .
12- وه‌ڵامی ڕاست و ڕازیكه‌رو ساده‌ بده‌ره‌وه‌ به‌بێ درێژه‌ پێدان .
13- له‌و كاته‌ی وه‌لامیك نازانی ئاساییه‌ دانی پێدا بنێیت و بڵێی نازانم نه‌ك به‌ هه‌ڵه‌ وه‌لامی بده‌یته‌وه‌ .
14- هه‌موو پرسیارێكی منداڵه‌كه‌ت وه‌ربگره‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌فسیر و ڵێكدانه‌وه‌ی باگراوندی پرسیلره‌كه‌ بكه‌ی .
15- ده‌كرێ بیرۆكه‌یه‌ك ( فكره‌ ) ده‌رخه‌ی له‌ كاتی پرسیاركردن له‌ منداڵه‌كه‌ت .
16- زۆر ڕون و ڕاشكاوبه‌ و وه‌لامه‌كانت پێوه‌ندیداربن به‌ رازی بوون و به‌ها و ڕێسای خۆته‌وه‌ .
17- هه‌وڵ بده‌ له‌و جیهانه‌ تێبگه‌ كه‌ منداڵه‌كه‌ت تێیدا ده‌ژی و كه‌ پریه‌تی له‌فشاری جۆراو جۆر .

واباشتره‌ كێ له‌گه‌ل منداڵ قسه‌بكات ؟

1- به‌شێوه‌یكی گشتی باوك له‌گه‌ڵ كوڕه‌كان و دایكیش له‌گه‌ل كچه‌كان .
2- برای گه‌وره‌ له‌گه‌ل برای بچوكتر و خوشكی گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ خوشكی بچوكتر .
3- هه‌ندێ له‌ مامۆستایانی ژن و پیاو .

ده‌سته‌واژه‌ی به‌سود له‌سه‌ره‌تای قسه‌كردن :

قسه‌كردن له‌ باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ خۆی له‌خۆیدا كارێكی پڕ له‌شه‌رمه‌ به‌لام ئه‌توانی ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه‌ وه‌ك یارمه‌تی ده‌ر به‌كار بهێنرێت .
1- هه‌ندێ شه‌رم له‌و قسانه‌ ده‌بینم به‌ تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی كه‌ منداڵ بووم كه‌س نه‌بوو ئه‌م بابه‌ته‌م له‌گه‌ڵ باس بكات .
2- تۆش هه‌س به‌شه‌رم ده‌كه‌ی ئه‌زیزه‌كه‌م به‌ڵام كێشه‌نیه‌ باسكردنی باشتره‌ .
3- بایارمه‌تی یه‌كتر بده‌ین له‌ قسه‌ی ڕاشكاوانه‌ و سود مه‌ند .
4- ئه‌گه‌ر روخسه‌ت هه‌بێت حه‌زده‌كه‌م قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌و شته‌ بكه‌ین كه‌ مێشكی سه‌رقاڵكردووی .
5- تۆ پێویسته‌ هه‌ندێ شت بزانی و ئه‌ركی منیشه‌ كه‌ هه‌ندێ زانیاریت پێبده‌م كه‌ سودمه‌ندبێت بۆ ژیانت .

ئایا چی فیری منداڵه‌كانمان بكه‌ین ؟

1- پارێزگاری له‌ جه‌سته‌ی خۆی بكات و به‌ پاكی رای بگرێ .
2- هه‌رزانیارییه‌ك كه‌ حه‌زت كرد بیزانی له‌ باوكت بپرسه‌ و متمانه‌شت پێمبی له‌ پاراستنی .
3- ڕێزی خۆت بگره‌و ڕێزی كه‌سانی ده‌وروبه‌ریشت بگره‌ .
4- وه‌رگرتنی زانیاری گونجاو به‌ گوێره‌ی تێگه‌یشتن و ته‌مه‌نی .

ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ پێویسته‌ ئاگاداریان بین له‌كاتی په‌روه‌رده‌ی جنسی :

1- ئه‌ده‌بی ڕوخسه‌ت وه‌رگرتن .
2- ئه‌ده‌بی سه‌یركردن .
3- خۆ دورگرتنی منداڵ له‌ وروژاندنه‌ جنسیانه‌ .
4- فێركردنی منداڵ له‌ كاره‌كانی هه‌رزه‌كاری و بالقبوون .
5- نه‌خۆشی گوازراوه‌ له‌ ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی جنسی .

زۆرترین بینراو