#پرسی ریفراندۆمی هەرێم

بەهۆی وشكە ساڵییەوە و تەنها لە هەفتەیەكدا (34) جوتیار خۆیان كوشت

هەواڵی / 20/8/2017 242 جار بینراوە

هندستان ..
بەهۆی وشكە ساڵییەوە و تەنها لە هەفتەیەكدا (34) جوتیار خۆیان كوشت
و. شەن پرێس:

بەهۆی نەمانی بەرهەمی كشتوكاڵییەوە لەناوچەكەیان و كەڵەكەبوونی قەرز لەسەریان بەهۆی ووشـكـە سـالـَـیـیـەوە ( 34 ) جوتیار لە ویلایەتی (ماهاراشترا)ی هندستان لەماوەی تەنها هەفتەیەكدا خۆیان كوشت.
ماڵپەڕی (ڕوسیا تودەی) لە بەرپرسانی نێوخۆیی ئەو ویلایەتە هیندیەی گواستووەتەوە كە ووشكە ساڵی و بێ بارانی بەرۆكی ناوچەكەیانی گرتووە و ئەوەش هەڕەشەیەكی گەورە و جیددیی لەسەر بەروبومی كشتوكاڵی دروستكردووە و بەتەنها لەماوەی ( 6 بۆ 13 ) ی ئەم مانگی ئابەدا ( 34 ) جوتیاری ناوچەی ( ماراسوادا)ی سەر بە ویلایەتەكەیان لە خۆرئاوای هندستان, خۆیان كوشتووە.
بەرپرسانی ویلایەتەكە ئاماژەیان بەوەشداوە كە لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا ( 580 ) جوتیاری ناوچەی ماراسوادا خۆیان كوشتووە !!.

زۆرترین بینراو