#پرسی ریفراندۆمی هەرێم

له ‌ڕۆژه‌كـانی‌ سـه‌ره‌تـای‌ گـواستنـه‌وه‌یـدا ئـه‌ندامـی‌ زاوزێـی‌ ئـافـره‌ت چـیـی بـه‌سـه‌ر دێـت ؟

هەواڵی / 16/8/2017 3099 جار بینراوە

له ‌ڕۆژه‌كـانی‌ سـه‌ره‌تـای‌ گـواستنـه‌وه‌یـدا ئـه‌ندامـی‌ زاوزێـی‌ ئـافـره‌ت چـیـی بـه‌سـه‌ر دێـت ؟

شه‌ن پرێس :
له‌ڕۆژه‌كانی‌ سه‌ره‌تای‌ گواستنه‌وه‌ی‌ و شووكردنیدا و له‌مانگی‌ هه‌نگوینییدا زۆرێك له‌ئافره‌تان تووشی جۆرێك له‌ناجێگیریی باری‌ ده‌روونی‌ و هه‌وكردن و سوتانه‌وه‌ی‌ ئه‌ندامی‌ زاووزێ ده‌بنه‌وه‌ .
له‌و سه‌ره‌تایانه‌دا ئه‌ندامی‌ زاووزێی‌ ئافره‌تان زیاتر له‌هی پیاوان تووشی هـه‌و كردن و ئیلتیهاب ده‌بنه‌وه‌, به‌تایبه‌تی‌ كه‌ڕێڕه‌وی‌ میزه‌ڕۆیان ته‌سك و كورت بێت, وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كه‌زۆرێك له‌كچان و له‌سه‌ره‌تاكانی‌ ته‌مه‌نی‌ باڵغ بوون و پێگه‌یشتنیاندا تووشیان ده‌بێت .
زۆرینه‌ی‌ جاره‌كان و له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین جووت بووندا – جــمــاع – ئافره‌تان تووشی ئه‌و هه‌و كردنه‌ ده‌بنه‌وه‌, كه‌پێی‌ ده‌وترێت ( هه‌وكردنی‌ مانگی‌ هه‌نگوینی‌ – إلتهابات شهر العسل ) , وه‌ هه‌وكردنه‌كه‌ زیاتر ده‌بێت به‌هۆی‌ زۆر جووت بوون و جیماعه‌كانه‌وه‌ له‌ڕۆژه‌كانی‌ سه‌ره‌تای‌ هاوسه‌رگیری و گواستنه‌وه‌دا .

هه‌نگاوه‌كانی‌ خۆپاراستن له‌هه‌و كردنه‌كانی‌ مانگی‌ هه‌نگوینی‌ :
پزیشكان وپسپۆڕان ڕێنمایی و ئامۆژگاریی ئافره‌تان ده‌كه‌ن كه‌له‌پاش جووت بوونی‌ یه‌كه‌م و لابردنی‌ په‌رده‌ی‌ كچێنی, بووك و زاواكان بۆ ماوه‌ی‌ یه‌ك یان دوو ڕۆژ واز له‌جووت بوون و جیماع بهێنن, تا ئه‌و برینه‌ سادانه‌ چاك ده‌بنه‌وه‌ و ساڕێژ ده‌بن كه‌به‌و هۆیه‌وه‌ دروست بوون, هه‌روه‌ها پێویسته‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ گه‌رماوێكی‌ باش ( حه‌مامی‌ گه‌رم ) بكه‌ن, به‌وه‌ی‌ كه‌ئافره‌ته‌كه‌ له‌ناو ته‌شتێك ئاوی‌ گه‌رمدا دابنیشێت – ئه‌گه‌ر بكرێت شله‌, یان مادده‌یه‌كی‌ پاككه‌ره‌وه‌وه‌یشی تێبكرێت باشتره‌ - , وه‌ پێویسته‌ ئافره‌ته‌كه‌ به‌و ئاوه‌ گرم و پاكژه‌ زێ‌ و میتك – مهبل – ه‌ كانی‌ پاك بكاته‌وه‌ و ده‌ستیان لێ‌ بخات به‌شێوه‌یه‌كی‌ ڕاست و ته‌ندروستیانه‌, كه‌پێویسته‌ له‌پێشه‌وه‌ و له‌سه‌ره‌تای‌ – زێ‌ - وه‌ بۆ دواوه‌ ده‌ستی‌ لێبخات, وه‌ ئه‌وه‌ پێویسته‌ له‌پاش هه‌موو ( مـیـز ) كردنێك دووباره‌ی‌ بكاته‌وه‌, یان له‌پاش هه‌موو كۆبوونه‌وه‌و جووت بوونێكدا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ .
ئه‌وه‌ی‌ تێبینی‌ كراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌پاككردنه‌وه‌ی‌ زێ‌ له‌دواوه‌ بۆ پێشه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ میكرۆب و پیسیه‌كان بۆ پێشه‌وه‌ و میتك و زێ‌ تووشی هـه‌وكردن ده‌كاته‌وه‌ .
بۆیه‌ كه‌زۆر پێویسته‌ له‌و حاڵه‌تانه‌دا ئافره‌تان بۆ چه‌ند ڕۆژێك خۆیان له‌جیماع كردن بپارێزن و گرنگیی پێویست به‌ئه‌ندامی‌ زاووزێـیان بده‌ن و ئه‌گه‌ر پێویستیشی كرد ڕاوێـژ به‌پزیشكێكی‌ پسپۆڕی‌ ئافره‌تانه‌ بكه‌ن و بچنه‌ لای‌ .
گژوگیا و چاره‌سه‌ركردنی‌ هه‌وكردنی‌ ئه‌ندامی‌ زاووزێی‌ ئافره‌تان :
له‌كاتی‌ هه‌وكردنی‌ ئه‌ندامی‌ زاووزێی‌ ئافره‌تان و میزه‌ڵدانیدا چه‌ند ڕێگا چاره‌یه‌ك هه‌یه‌ به‌گژوگیا و ڕووه‌كـه‌ كورده‌واریه‌كان بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه‌, له‌وانه‌ش :

* كوڵاندنی‌ گه‌ڵای‌ دره‌ختی‌ " شمر " و خواردنه‌وه‌ی‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌كه‌ی‌, ڕۆژانه‌ یه‌ك یان دوو جار, به‌پێی‌ پێویست .
* ڕۆژانه‌ خواردنه‌وه‌ی‌ په‌رداخێك له‌گیراوه‌ی‌ گوڵه‌ به‌یبون, پاش كوڵاندن و پاڵاوتن و سارد كردنه‌وه‌ی‌ .
* ڕۆژانه‌ حه‌مامێكی‌ گه‌رم بكات و پاشان بۆ هه‌ر یه‌ك لیتر ئاوی‌ كوڵاو سێ كه‌وچكی‌ گه‌وره‌ له‌گوڵه‌ به‌یبونه‌كه‌ تێكه‌ڵ ده‌كات و پاشان به‌و ڕێژه‌یه‌ چه‌ندی‌ بوێت ده‌یكاته‌ ناو ته‌شتێكه‌وه‌ و دوای‌ كه‌مێك ساردبوونه‌وه‌ی‌ – شله‌تێن - بۆ ماوه‌یه‌ك ئافره‌ته‌كه‌ تیایدا داده‌نیشێت .
* ده‌توانێت توێكڵی‌ داربـی – شـۆڕه‌بـی – وه‌ك گوڵه‌ به‌یبونه‌كه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ لێبكات و به‌كاری‌ بهێنێت و سوودی‌ زۆری‌ ده‌بێت بۆی .
* تۆوی‌ ڕووه‌كی‌ كـه‌تـان بكوڵێنێت و پاش پاڵاوتن و ساردبوونه‌وه‌ی‌ بیخوات, یان خۆی‌ پێ پاك بكاته‌وه‌ .


زۆرترین بینراو