#پرسی ریفراندۆمی هەرێم

ڕۆژانـه‌ لـه‌مـیـصـر ( 240 ) ئـافـره‌ت تـه‌ڵاق ده‌درێـن

هەواڵی / 14/8/2017 303 جار بینراوە

ڕۆژانـه‌ لـه‌مـیـصـر ( 240 ) ئـافـره‌ت تـه‌ڵاق ده‌درێـن


شه‌ن پرێس : 
ڕاپۆرتێكی‌ ناوه‌ندی‌ میصری‌ بۆ چاوه‌دێری‌ و ئامار ئاشكرایكرد كه‌حاڵه‌ته‌كانی‌ ته‌ڵاقدان و جیابوونه‌وه‌ی‌ هاوسه‌ران له‌و ووڵاته‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو زیادیكردووه‌, به‌تایبه‌تی‌ له‌م ساڵانه‌ی‌ دواییدا, به‌شێوه‌یه‌ك كه‌پێشتر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وێنه‌ی‌ نه‌بووه‌ .
به‌پێی‌ ڕاپۆرته‌كه‌ هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كیی ته‌ڵاقدانه‌كان زوو به‌شوودانی‌ كچانه‌ له‌ته‌مه‌نێكی‌ كه‌م و منداڵیدا, جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌زیاتر له‌نێو چینه‌ باڵاكاندا ڕێژه‌ی‌ ته‌ڵاقدان به‌رزه‌, وه‌ك له‌چینه‌كانی‌ خواروو و ناوه‌ند دا, ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ په‌یڕه‌و نه‌كردنی‌ گرنگترینی‌ بنه‌ماكانی‌ پێكهێنانی‌ خێزانی‌ به‌خته‌وه‌ره‌وه‌ .

له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا باسیش له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ په‌نجا ساڵی‌ ڕابردوودا ڕێژه‌ی‌ ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه‌ له‌ ( 7 % ) ه‌ وه‌ بۆ ( 40 % ) به‌رزبووه‌ته‌وه‌, به‌ڕادده‌یه‌ك كه‌ ( 5,34 % ) ی‌ حاڵه‌ته‌كانی‌ زه‌واج له‌میصردا هه‌ر له‌یه‌كه‌مین ساڵی‌ پێكهێنانیه‌وه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ و ئێستاش له‌میصر له‌هه‌ر شه‌ش ده‌قیقه‌یه‌كدا حاڵه‌تێكی‌ ته‌ڵاق ڕووده‌دات و كۆی‌ حاڵه‌ته‌كانی‌ ڕۆژانه‌ی‌ ته‌ڵاقیش گه‌یشتووه‌ته‌ ( 240 ) حاڵه‌ت بۆ هه‌ر ڕۆژێك و كۆی‌ ساڵانه‌ی‌ ته‌ڵاقیش ده‌كاته‌ ( 87600 ) حاڵه‌ت, به‌وه‌ش كۆمه‌ڵگه‌ی‌ میصری‌ ڕووبه‌ڕووی‌ گه‌وره‌ترین مه‌ترسیی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانی‌ خێزان و كۆمه‌ڵگا ده‌بێته‌وه‌ .
ئه‌مه‌و ڕێكخراوی‌ – بلان أسیوط – یش به‌دواداچوونێكی‌ بۆ زۆریی حاڵه‌ته‌كانی‌ ته‌ڵاق له‌میصر و هۆكاره‌كانی‌ كردووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌هه‌ریه‌كه‌ له‌ ( خۆپه‌رستی‌ و فیز و هه‌ڵهاتن له‌به‌رپرسیارێتیی خێزانی‌ و لاوازیی توانای‌ مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ كه‌سی به‌رامبه‌ردا و زوو شـوو كردن و ژن هێنان و دڵ پیسی, به‌تایبه‌تی‌ لای‌ ئافره‌تان ) له‌دیارترینی‌ هۆكاره‌كانی‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ زۆره‌ی‌ ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه‌ن له‌میصر .
له‌لای‌ خۆشیه‌وه‌ دكتۆر – یوسف صبری‌ – ی‌ مامۆستای‌ زانستی‌ ده‌روون ناسی له‌كۆلێژی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ زانكۆی‌ قاهیره‌ ووتی‌ كه‌ : به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ له‌زۆر شوێن ڕێژه‌ی‌ ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه‌ی‌ هاوسه‌ره‌كان له‌زیاد بووندایه‌, به‌تایبه‌تیش له‌كۆمه‌ڵگه‌ی‌ میصریدا, چونكه‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ئێستا له‌میصر ده‌یبینین پێشتر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وێنه‌ی‌ نه‌بووه‌ و دیارترینی‌ هۆكاره‌كانیشی‌ په‌له‌ كردنه‌ له‌هه‌ڵبژاردنی‌ هاوبه‌شی ژیاندا, كه‌دوای‌ پێكهێنانی‌ پڕۆسه‌كه‌ ئیتر وورده‌ وورده‌ له‌یه‌كتر دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌ و ده‌كه‌ونه‌ ڕه‌خنه‌ و پلار له‌یه‌كتری‌ گرتن و ده‌نگه‌ ده‌نگ و لێدان و دواتریش ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه‌, كه‌هه‌ندێكجاریش به‌داخه‌وه‌ كاره‌كه‌ به‌كوشتـن كۆتایی پێدێت .
 

زۆرترین بینراو