د.كه‌مال سه‌ید قادر: گۆڕان خه‌ونه‌کانی بارزانی له‌ گۆڕنا، نابێته‌ مه‌لیکی کوردستان

هەواڵی / 12/8/2017 8401 جار بینراوە

بڕیاره‌كه‌ی گۆڕان له‌ ژێر کاریگه‌ری ئه‌مه‌ریکا بووه‌
د.كه‌مال سه‌ید قادر: گۆڕان خه‌ونه‌کانی بارزانی له‌ گۆڕنا، نابێته‌ مه‌لیکی کوردستان

شه‌ن پرێس:
د.كه‌مال سه‌ید قادر،له‌نوسینێكدا ده‌ڵێت، گۆڕان خه‌ونه‌کانی بارزانی له‌ گۆڕنا، نابێته‌ مه‌لیکی کوردستان.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: بڕیاره‌که‌ی جڤاتی نیشتمانیش به‌ هه‌ر پێوه‌رێک بیگری به‌ڵگه‌ی گه‌ییوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌ چونکه‌ بڕیاره‌که‌ له‌ چوارچێوه‌یه‌کی یاسایی و سیاسی زۆر ڕێکوپێک داڕیژراوه‌ به‌ پرۆفێشێلیانه‌ و به‌ زمانی دپلۆماسی.

ده‌قی نوسینه‌كه‌:

گۆڕان خه‌ونه‌کانی بارزانی له‌ گۆڕنا، نابێته‌ مه‌لیکی کوردستان
د.كه‌مال سه‌ید قادر
بڕیاره‌ پێنج خاڵی یه‌که‌ی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان له‌ ژێر کاریگه‌ری په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ بارزانی ده‌رکراوه‌، له‌م باوه‌ڕه‌شم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکی به‌ ئه‌نقه‌ست پێش کۆبونه‌وه‌که‌ی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان په‌یوه‌ندی به‌ بارزانی یه‌وه‌ کرد تا داوای لێ بکات ڕیفراندۆم دوا بخات، چونکه‌ په‌یوه‌ندی ژێر به‌ ژێری و هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان حکومه‌تی ئه‌مریکی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا هه‌یه‌ له‌وه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌ دوای دۆزینه‌وه‌ی به‌دیله‌ بۆ حوکمی بنه‌ماڵه‌.
بڕیاره‌که‌ی جڤاتی نیشتمانیش به‌ هه‌ر پێوه‌رێک بیگری به‌ڵگه‌ی گه‌ییوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌ چونکه‌ بڕیاره‌که‌ له‌ چوارچێوه‌یه‌کی یاسایی و سیاسی زۆر ڕێکوپێک داڕیژراوه‌ به‌ پرۆفێشێلیانه‌ و به‌ زمانی دپلۆماسی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ی خستۆته‌ ڕوو:
1. بڕیاری ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم و دیاری کردنی واده‌که‌ی یاسایی نی یه‌ ئه‌مه‌ کاری په‌رله‌مانه‌ وه‌کو نوێنه‌ری گه‌ل نه‌ک سه‌رۆک تیره‌یه‌کی خه‌له‌فاو له‌ دیوه‌خان بڕیاری له‌ سه‌ر بدات،
2. پێش ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی ده‌بێت کێشه‌ی گه‌نده‌ڵی و ناشه‌فافی یه‌ت له‌ داهاتی نه‌وت چاره‌سه‌ر بکرێت تا نه‌بینه‌ باشوری سودان و سۆماڵ،
3.دانوستاندن له‌ نێوان هێزه‌ سیاسی یه‌کان خوازراوه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی ناوی پارتیش بهێنێت چونکه‌ لای گۆڕان پارتی ئه‌وه‌نده‌ش ناهێنێت ناوی بهێنرێت،
4. ده‌بێت ڕیفراندۆم دوا بخرێت، ئه‌مه‌ش داواکاری ئه‌مه‌ریکایه‌ که‌وا گۆڕان جه‌ختی له‌ سه‌ر ده‌کاته‌وه‌،
5. بزوته‌نه‌ی گۆڕان له‌ هه‌مان کاتیشا ئاوی له‌ ئاشی شاسوار عبد ئه‌لواحد گرته‌وه‌ که‌وا دواخستنی ڕیفراندۆمی کردبوه‌ دروشمی بزوتنه‌وه‌ نوێ یه‌که‌ی کاری له‌ سه‌ر ده‌نگده‌رانی گۆڕان ده‌کرد.
6. گۆڕان له‌ ڕێگای که‌ناڵه‌ تایبه‌ته‌کانی له‌ ئه‌مه‌ریکا هه‌ستی به‌وه‌ کردوه‌ که‌وا ده‌بیت خۆی بۆ قۆناغی پاش کۆتایی حوکمی بنه‌ماڵه‌ ئاماده‌ بکات، چونکه‌ حوکمی بنه‌ماڵه‌ ئێکساپه‌یه‌ر بوه‌ ئاغاکانیان پشتیان تێ کردون بڕیار ئێستا لای گه‌لی کوردستانه‌.
7. ڕیفراندۆم به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک به‌ بێ گۆڕان سه‌ر ناگرێت چونکه‌ گۆڕان واته‌ سلێمانی، ده‌نگی سلێمانیش واته‌ ده‌نگی هه‌مو کوردستان به‌ بێ ده‌نگی زۆرینه‌ی سلێمانی ڕیفراندۆم شه‌رعی یه‌تی نابێت، زۆرینه‌ی سلێمانیش گۆڕانه‌و ته‌واو. پارتی ئێستا باجی غرورو خوێڕیاتی خۆی ده‌داته‌وه‌ له‌ لاسه‌رو سمێڵتاشینی لایه‌نگرانی گۆڕان، هێشتا ماویه‌تیشی.

زۆرترین بینراو