سه‌نگاوی به‌رپرسانی یه‌كێتی به‌ گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی داهاتی ناوخۆ تۆمه‌تباركرد

هەواڵی / 12/8/2017 753 جار بینراوە

ڤیدیۆ ..
سه‌نگاوی به‌رپرسانی یه‌كێتی به‌ گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی داهاتی ناوخۆ تۆمه‌تباركرد
ئاماده‌م‌ بچمه‌ به‌رده‌م دادگایه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌
شه‌ن پرێس:

دوای ئه‌وه‌ی مه‌كته‌بی ساسیی یه‌كێتی نیشتمانی بڕیادا فه‌رهاد سه‌نگاوی ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی كوردستان له‌ فراكسۆنی یه‌كێتی ده‌ربكات و سه‌رجه‌م ئیمتیازه‌كانی لێ بسه‌نێته‌وه‌.

پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا فه‌رهاد سه‌نگاوی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به‌زمانێكی ئه‌ده‌بیانه‌ وه‌لاَمی بڕیاره‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی دایه‌وه‌،و به‌رپرسانی یه‌كێتی و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی به‌ گه‌نده‌ڵی ئیداری و سیاسی و به‌هه‌ده‌ردانی داهاتی ناوخۆ تۆمه‌تباركرد و رایگه‌یاند" كه‌لتووری ته‌خوینكردن له‌ ناو یه‌كێتدا بووته‌وه‌ باو. سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ش كه‌دراونه‌ته‌ پاڵی ووتی ئاماده‌یه‌ بچێته‌ به‌رده‌م دادگایه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌"...

ناوبراو راشیگەیاند، "لێرە وایە، هەرکاتێک لەگەڵیدابیت پیاوى چاکى، هەرکاتێک بۆچونت جیاوازبوو و لەگەڵیدا نەبى خائین و خۆفرۆشى".

سەنگاوى ئاماژەى بەوەکرد هەرکاتێک ڕەخنە لەناو حزب نەما و ڕیتم و سیستمى ڕیخستن و پەیرەو پرۆگرام نامێنێت کاتى ئەوەدێت ڕاستەوخۆ بۆ گەل قسە بکەى.

ووتیشى یەکێتى لە سەردەمى شاخدا هێزێکى نمونەى جیهانى بووە ، بەڵام لە ئێستادا جیاوازە.

زۆرترین بینراو