پارتی بڕیارێكی بارزانی رەتدەكاتەوە .. " هەموو كەس ناتوانێت ببێت بە رەمز "

هەواڵی / 12/8/2017 806 جار بینراوە

جگە لە بارزانی هیچ كاندیدێكی ترمان نییە
پارتی بڕیارێكی بارزانی رەتدەكاتەوە .. " هەموو كەس ناتوانێت ببێت بە رەمز "
شه‌ن پرێس:

دوای بڕیارەكەی مەسعود بارزانی كە جارێكی دیكە خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم كاندید ناكاتەوە، حزبەكەی پێداگری لەسەر مانەوەی ناوبراو لەو پۆستە دەكاتەوەو ئەندامێكی سەركردایەتی پارتیش رایدەگەیەنێت:" بێجگە لە سەرۆك بارزانی، هیچ كاندیدێكی ترمان بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم نییە".

رۆژی 9ی ئابی 2017، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەمیانەی كۆبونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئاینی، رایگەیاند:" داوام لە لایەنەكان كردووە، كەسێكی دیكە بۆ سەرۆكی هەرێم دابنێن و منیش دەورو تەسلیمی لەگەڵ دەكەم، لەبەر ئەوەی ئامادە نیم جارێكی تر خۆم بۆ ئەو پۆستە كاندید بكەمەوە".

لەوبارەیەوە، نەجات حەسەن ئەندامی سەركردایەتی پارتی، بەسی ئێن ئێنی راگەیاند: ئەگەر بۆچوونم لەسەر ئەو پرسە وەربگیرێت، ئەوە سەرۆك بارزانی كاندید دەكەمەوە.

ئەو سەركردایەتییەی پارتی، هۆكارەكانی كاندیدكردنەوەی سەرۆكی حزبەكەی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم، بۆ چەند هۆكارێك گەڕاندەوەو وتی: "بارزانی خاوەنی ئەزموونێكی سیاسی زۆرەو سەركردەیەكی ناسراوی ناوچەكەو جیهانەو توانای بەڕێوەبەردنی وڵاتیشی هەیە".

وتیشی: هەموو ئەندام و سەركردایەتییەكی پارتی، مەسعود بارزانییە، بەڵام لەم قۆناغە گرنگ و هەستیارەدا، پێویستمان بە رەمزە، كە ئەویش مەسعود بارزانییە، هەموو كەسیش ناتوانێت ببێت بە رەمز.

زۆرترین بینراو