#شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی

سه‌رۆكی لیژنه‌ی سامانه ‌سروشتیه‌كان: یه‌كیتی و پارتی ژیانی پێنج ملیون هاوڵاتیان كردووته‌ قوربانی دوو كۆمپانیا

هەواڵی / 11/8/2017 763 جار بینراوە

سه‌رۆكی لیژنه‌ی سامانه ‌سروشتیه‌كان: یه‌كیتی و پارتی ژیانی پێنج ملیون هاوڵاتیان كردووته‌ قوربانی دوو كۆمپانیا
‌شه‌ن پرێس:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پشه‌سازی و وزه‌ و سامانه‌سروشتیه‌كانی‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلیمانی راده‌گه‌ێنێت، یه‌كیتی و پارتی ژیانی پێنج ملیون هاوڵاتی هه‌رێم كردووته‌ قوربانی دوو كۆمپانیا

د.غالب محمد عه‌لی،سه‌رۆكی لیژنه‌ی پشه‌سازی و وزه‌ و سامانه‌سروشتیه‌كانی‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلیمانی له‌به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌ی ده‌ڵێت، به‌ پێی نوسراوی ژماره‌ (83) كه له‌ رێكه‌وتی (11/7/2017 ) ده‌رچووه‌ و به‌ پاڵپشتی نوسراوی ژماره‌ 182 له‌ رێكه‌وتی 9/7/2017 ده‌رچووه‌ به‌ فه‌رمانی ئاشتی هه‌وارومی كه‌ وه‌زیری كاره‌بایه‌ به‌ وه‌كاله‌ت ، ئه‌م نوسراوه‌ باس له‌ به‌گه‌ڕ خستنی وێستگه‌ی بازیان ده‌كات ، بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌ گازوایل و له‌ رێگه‌ی وێستگه‌ی 400 كی ڤی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانی عێراق بكرێت ، به‌ پیی ئه‌م نوسراوه‌ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان زه‌ره‌مه‌ندی سیاسه‌تی حزبیانه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با و سامانه‌سروشتیه‌كان كه‌ خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ یه‌ك كه‌س.
ده‌قی نوسینه‌كه‌:

(( یه‌كیتی و پارتی ژیانی پێنج ملیون هاوڵاتی هه‌رێم كردووته‌ قوربانی دوو كۆمپانیا ))
به‌ پێی نوسراوی ژماره‌ (83) كه له‌ رێكه‌وتی (11/7/2017 ) ده‌رچووه‌ و به‌ پاڵپشتی نوسراوی ژماره‌ 182 له‌ رێكه‌وتی 9/7/2017 ده‌رچووه‌ به‌ فه‌رمانی ئاشتی هه‌وارومی كه‌ وه‌زیری كاره‌بایه‌ به‌ وه‌كاله‌ت ، ئه‌م نوسراوه‌ باس له‌ به‌گه‌ڕ خستنی وێستگه‌ی بازیان ده‌كات ، بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌ گازوایل و له‌ رێگه‌ی وێستگه‌ی 400 كی ڤی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانی عێراق بكرێت ، به‌ پیی ئه‌م نوسراوه‌ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان زه‌ره‌مه‌ندی سیاسه‌تی حزبیانه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با و سامانه‌سروشتیه‌كان كه‌ خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ یه‌ك كه‌س ، كه‌ پێنج ملیون خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه‌یان كردووه‌ به‌ قوربانی دوو كۆمپانیا به‌ناوی ( قه‌یوان ، كار ) .له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ شیكاریه‌كی ته‌واو بۆ ده‌كه‌م :
1. ئه‌م وێستگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با ‌ كه‌ كاره‌با به‌هه‌م دێنێت به‌ سووته‌مه‌نی گازوایل ( گاز ) كه‌ ئه‌میش وای كردووه‌ له‌ ماوه‌ی دوو رۆژه‌ گاز دوو سه‌د دولار له‌ یه‌ك ته‌ن زیاد بكات ،كاریگه‌ری خراپی هه‌یه‌ له‌ ‌ سه‌ر مولیده‌ ئه‌هلیه‌كانی خۆمان كه‌ ده‌لێن له‌ ئه‌م مانگه‌دا ئه‌مپێرێك 4 هه‌زار دینار زیاد ده‌كات.
2. به‌ هۆی گرانبوونی گاز وایل ، شتومه‌كیش گران ده‌بێت چونكه‌ شتوومه‌ك به‌ ئۆتۆمبیلی بار هه‌ڵگر ده‌گوازێته‌وه‌ كه‌ گازوایل گرانبێت نرخی گۆاستنه‌وه‌كه‌ی گران ده‌بێت .
3. ئه‌م كاره‌بایه‌ كه‌ بۆ عێراق ره‌وانه‌ ده‌گرێت له‌ رێگه‌ی ویستگه‌ی 400 كی چی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئه‌م ویستگه‌یه‌ موڵكی حكومه‌تی هه‌رێمه‌ به‌ڵام ده‌خرێته‌ خزمه‌تی قه‌یوان ، ده‌توانین به‌ڵێن ماڵی گشتی ده‌خرێته‌ خزمه‌تی كۆمپانیاكه‌ یا دوو كۆمپانیا بێ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێم هیچ سوودمه‌ند بن .
4. وه‌ك ده‌زانین خۆمان كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كاره‌بامان هه‌یه‌ ، به‌ڵام به‌ ویستگه‌كان كه‌ درووست كراوه‌ن كاره‌با به‌ هاوڵاتیانی هه‌رێم بده‌ن كه‌ چی كاره‌با بۆ عێراق دابین ده‌كه‌ن و ده‌بێته‌ ‌ هۆكاری گرانبوونی كاره‌بای ئه‌مپێریش ( كاره‌بای مولیده‌ ئه‌هلیه‌كان ).
5. هه‌موو به‌رهه‌می گازوایلی ( پاڵاوگه‌ی بازیان و كه‌ڵه‌ك ) ده‌خه‌نه‌ خزمه‌تی پرۆژه‌كه‌ی خۆیان كه‌ به‌رهه‌م هێنانی كاره‌بایه‌ بۆ عێراق ، به‌مه‌یش گازوایل له‌ ناو بازاره‌كانی هه‌ریمی كوردستانن نه‌ماوه‌ و به‌ ئاسان ده‌ست ناكه‌وێت .
كه‌واتا ئه‌توانم به‌ڵێن كاك ئاشتی و قه‌یوان له‌ ماڵێ خۆیان هێلكه‌ورۆۆنێك نازان یان ده‌یزانن و خۆیانی لێده‌دزنه‌وه‌ن به‌ڵام بۆ عێراق خه‌ریكی پڵاو درووست كردن و پاره‌ كۆكردنه‌وه‌ن له‌ سه‌ر ژیانی هاوڵاتیای هه‌رێمی كوردستان .
غالب محمد عه‌لی
س.ل. پشه‌سازی و وزه‌ و سامانه‌سروشتیه‌كان .ئه‌. پ. سلیمانی

زۆرترین بینراو