كۆمه‌ڵ: هه‌رچی زووه‌ سیسته‌مه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ لاببرێت و بژێوی خه‌ڵك چاكبكرێت

هەواڵی / 11/8/2017 302 جار بینراوە

پێویسته‌ بارودۆخی په‌رله‌مان ئاسایی بكرێته‌وه‌
كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌شاری‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئه‌نجام ده‌دات
كۆمه‌ڵ: هه‌رچی زووه‌ سیسته‌مه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ لاببرێت و بژێوی خه‌ڵك چاكبكرێت
شه‌ن پرێس:

كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌شاری‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئه‌نجام ده‌دات و دواتریش راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌ێنێت، پێویسته‌ بارودۆخی په‌رله‌مان ئاسایی بكرێته‌وه‌ و، هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه‌ هه‌یبووه‌ له‌ كاری یاسادانان و چاودێری موماره‌سه‌ی بكات .

كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌شڵێت: چاككردنی بژێوی و گوزه‌رانی خه‌ڵكی به‌ ئه‌وله‌ویه‌تی كاری خۆی ده‌زانێ و ،به‌پێویستی ده‌زانێت هه‌رچی زووه‌ سیسته‌مه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ لاببرێت و بژێوی خه‌ڵك چاكبكرێت .

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌:

ڕاگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 10-8-2017 به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ،كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی گرێدا، پاشان ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆبوویه‌وه‌ ،له‌ هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك پرس و بابه‌ت قسه‌و باسیان له‌باره‌وه‌كرا و ،به‌له‌به‌رچاوگرتنی پێشهات و ئه‌گه‌ره‌كان بڕیاری پێویست له‌ باره‌یانه‌وه‌ ده‌ركران .
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه‌ سیاسیه‌ی هه‌رێمی كوردستانی تێكه‌وتووه‌ ، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركرادیه‌تی و كۆبوونه‌وه‌ی گشتی پێیان وایه‌ پێویسته‌ بارودۆخی په‌رله‌مان ئاسایی بكرێته‌وه‌ و، هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه‌ هه‌یبووه‌ له‌ كاری یاسادانان و چاودێری موماره‌سه‌ی بكات .
كۆمه‌ڵی ئیسلامی چاككردنی بژێوی و گوزه‌رانی خه‌ڵكی به‌ ئه‌وله‌ویه‌تی كاری خۆی ده‌زانێ و ،به‌پێویستی ده‌زانێت هه‌رچی زووه‌ سیسته‌مه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ لاببرێت ،و بژێوی خه‌ڵك چاكبكرێت .
له‌ پاش كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان پرسی ریفراندۆم وه‌ك هه‌رپرسێكی گرینگ و چاره‌نووساز له‌و دامه‌زراوه‌ یاسایی و شه‌رعیه‌ تاوتوێ بكرێت و، بریاری له‌ باره‌وه‌بدرێت .
كۆبوونه‌وه‌ به‌ پێویستی زانیی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كاتی خۆیدا ئه‌نجامبدرێت و، له‌ ئێستاوه‌ زه‌مینه‌سازی گونجاوی بۆ بكرێت و، هیچ جۆره‌ به‌ربه‌ستێك نه‌بێته‌ پاساو بۆ دواخستن یان ئه‌نجامنه‌دانی ئه‌و پرۆسه‌ نیشتمانیه‌ .
تایبه‌ت به‌ پرۆژه‌ی كاری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌رده‌وام به‌ته‌نگ كار و پرۆژه‌ی هاوبه‌شی ئیسلامی یه‌وه‌یه‌ و ، به‌ په‌رۆشی گه‌شه‌پێدان به‌ره‌وپێش بردنیه‌تی .
وه‌ك كاری حیزبی و رێكخراوه‌یش كه‌ به‌پێی په‌یره‌وی ناوه‌خۆی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه‌ پێویسته‌ له‌ نێوان دوو كۆنگره‌ كۆنفرانسی ئاسایی ببه‌سترێت .
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بریاریدا گرێدانی كۆنفرانس له‌ كاتێكدا ئه‌نجامبدرێت، كه‌ بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان ئاسای بێته‌وه‌ و ،بارودۆخی له‌بار هه‌ركات ره‌خسا ئه‌و كات كۆنفرانسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ببه‌سترێت .

زۆرترین بینراو