ئەندەنوسیا فڕۆكەی جەنگی بە (زەیـت و چــا و قـاوە) دەكڕێت !!

هەواڵی / 10/8/2017 218 جار بینراوە

له‌ ڕوسیا
ئەندەنوسیا فڕۆكەی جەنگی بە (زەیـت و چــا و قـاوە) دەكڕێت !!
و. شەن پرێس:

بەسوود وەرگرتن لەو سزا نوێیانەی كە ئەمریكا بەسەر حكومەتی مۆسكۆیدا سەپاندووە, حكومەتی ئەندەنوسیا ڕایگەیاند كە ووڵاتەكەی لەبری پارەی كڕینی چەند فڕۆكەیەكی جەنگی (زەیتی خورما و چـا و قـاوە) دەداتە ڕوسیا.
لەوبارەیەوە (مارولۆب ناینگۆلان)ی ووتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی ئەندەنوسیا بە ئاژانسی هەواڵی (فڕانس پرێس)ی ڕاگەیاندووە كە هەفتەی ڕابردوو حكومەتەكەی یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ ڕوسیادا ئیمزا كردووە بۆ كڕینی ( 11 ) فڕۆكەی جەنگیی جۆری (سوخۆی) و لەبەرامبەریشدا ووڵاتەكەی پێداویستیی خۆراكی بۆ مۆسكۆ دابین دەكات.
ناینگۆلان ووتیشی: بیرۆكەكەمان بۆ ساڵی ڕابردوو دەگەڕێتەوە, كە لەبەرامبەر پێدانی ئەو جۆرە خۆراكانەدا, حكومەتی مۆسكۆ فڕۆكەی جەنگیمان پێبدات.
شایانی باسە كە ماوەیەكیش بەر لەئێستا (ئەنگرتیاستۆ لۆكیتا)ی وەزیری بازرگانی ئەندەنوسیا ڕایگەیاندبوو كە پێدەچێت سەپاندنی سزای نوێ‌ بەسەر ڕوسیادا ببێتە هەواڵێكی دڵخۆشكەر بۆ خەڵك و حكومەتی ئەندەنوسیا, ئەوەش بەوەی كە ڕوسیا ناچار دەبێت بۆ دابینكردنی پێداویستیەكانی بەدوای بازاڕی نوێدا بگەڕێت.

زۆرترین بینراو