#شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی

ئەردۆگان هێرشی كردە سەر ئەڵمانیا

هەواڵی / 10/8/2017 204 جار بینراوە

هانی تیرۆرییستان دەدات
ئەردۆگان هێرشی كردە سەر ئەڵمانیا
و. شەن پرێس:

لەكۆنگرەیەكی پارتەكەیدا (پارتی دادو گەشەپێدان – ئاكەپە) لە پارێزگای ( ڕیزە ) ی باكوری ووڵاتەكەی, ڕەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆكی توركیا حكومەتی ئەڵمانیای بەوە تۆمەتبار كرد كە هانی تیرۆرییستان دەدات و ووتی كە بەهەزاران فایلی تۆمەتبارانیان ڕادەستی ڕاوێژكاری ئەڵمانیا كردووە, بەڵام حكومەتی بەرلین هیچ وەڵامێكی نەداوەنەتەوە.
لەمیانەی ووتەكانیدا, ئەردۆگان ووتی: ( 4500 ) دۆسیەمان ڕادەستی (ئەنجێلا مێركڵ) كردووە, بەڵام هیچ وەڵامێكی نەداوینەتەوە.
ئەو قسانەی ئەردۆگان لەكاتێكدایە كە (زیگمار گابرێل)ی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ ڕۆژنامەیەكی ووڵاتەكەی ڕایگەیاندبوو كە حكومەتی بەرلین ئامادەیە پەیوەندیەكانی لەگەڵ حكومەتی ئەنقەرە ئاسایی بكاتەوە, بەڵام ئەبێت لەپێشدا گۆڕانكارییەكە لە ئەنقەرەوە دەستپێبكات و بەرپرسانی ئەو ووڵاتە شێوازی لێدوانەكانیان بگۆڕن.
ئەمەو توركیاش ئەڵمانیا بەوە تۆمەتبار دەكات كە داڵدەی ئەندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان ( پەكەكە ) و بزوتنەوەكەی (فتح الله گولەن) دەدات.

زۆرترین بینراو