#شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی

داعش ( 121 ) بـانـكـی عێراقی تـاڵان كردووە

هەواڵی / 10/8/2017 152 جار بینراوە

لەوەتەی هاتنیان
داعش ( 121 ) بـانـكـی عێراقی تـاڵان كردووە
و. شەن پرێس:

لەڕاپۆرتێكیدا, بانكی ناوەندی عێراق باسی لەوە كردووە كە گروپە چەكداریەكانی داعش لەوەتەی هاتنیان بۆ ناو خاكی عێراق و داگیركردنی چەند پارێزگایەك و بەتایبەتیش موصل, دەیان بانكی ووڵاتیان تاڵان كردووە و بە ملیارەها دیناریشیان بردووە.
بانكی ناوەندی لەڕاپۆرتەكەیدا كە ( 12 ) لاپەڕەیە, ئاماژەی بەوەشكردووە كە لەماوەی زاڵ بوون و دەسەڵاتیدا, داعش ( 121 ) بانكی تایبەتی و حكومیی لە پارێزگاكانی موصل و كەركوك و صلاح الدین و ئەنبار تاڵان كردووە و لانی كەم ( 856 ) ملیار دینار و ( 101 ) ملیۆن دۆلاری ئەو بانكانەی بەتـاڵان بردووە, كە زۆرینەی ئەو پارانە سپێردراوی ئیدارە دەوڵەتیەكان و پڕۆژەكانی پارێزگاكان بووە.
بەپێی زانیاریەكانی بانكی ناوەندی عێراقی, لەنیوەی دووەمی ساڵی ( 2014 )وە, داعش ڕۆژانە زیاتر لە ( 30,000 ) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە و داهاتی ساڵانەیشی نزیكەی ( 2 ) ملیار دۆلار بووە.

زۆرترین بینراو