داعش پاسدارێكی ئێرانی كوشت

هەواڵی / 10/8/2017 172 جار بینراوە

لەسوریا
داعش پاسدارێكی ئێرانی كوشت
 و:شه‌ن پرێس:

ڕێكخراوی داعش لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی تایبەت بەخۆی وێنەی چەكدارێكی بڵاوكردووەتەوە و ڕایگەیاندووە كە پاسداری ئێرانی بووە و لەسوریا دەستگیری كردووە و پاشانیش كوشتوویەتی.
لای خۆشیەوە ئاژانسی هەواڵی (فارس نیوز)ی ئێرانی بڵاویكردووەتەوە كە كادیرێكی سوپای پاسداران لەدوای دوو ڕۆژ لە دەستگیركردنی لەلایەن داعشەوە لە سوریا, ئەمڕۆ كوژراوە.
ئاژانسە ئێرانیەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەو پاسدارە ناوی (موحسین حاجی – 25 ساڵ) بووە و خەڵكی شاری ( نەجەف ئاباد ) ی سەر بەپارێزگای ئەصفەهانی ناوەڕاستی ئێران بووە, هەروەها ئەندامی دامەزراوەی (شهید كازمی) بووە بۆ برەودان بە ڕۆشنبیری و كتێب و لەچوارچێوەی سەربازگە جیهادیەكانیشدا كەسێكی چالاك بووە و لەناوچەی (التنف)ی سنوری نێوان سوریا و عێراق كوژراوە.

زۆرترین بینراو