بۆ بەهێزبوونی بینین ئەم چوار هەنگاوە بنێ‌

هەواڵی / 10/8/2017 1414 جار بینراوە

بۆ بەهێزبوونی بینین ئەم چوار هەنگاوە بنێ‌


چاو یەكێكە لە ئەندامە گرنگەكانی لەش ‌و هەبوونی توانای بینینی تەندروست، هیوای هەموو كەسێكە.

لەبەر ئەم هۆیە هاوڵاتیان چەندین دەرمان بەكاردەهێن بۆ باشتركردنی هەستی بینینیان، بەڵام ئەم دەرمانانە نەك هەر تەنها نرخیان گرانە بەڵكو كاریگەری خراپیشیان لێدەكەوێتەوە.
لەم چەند خاڵانەی خوارەوەدا باشترین ئەو رێگەیانە باس دەكەین كە دەبنە هۆی باشتركردنی هەستی بینین:

1. خواردنی ماسی : ماسی دەوڵەمەندە بە ترشە چەوری ئۆمێگای سێ‌ كە زۆرباشە بۆ بینین، هەوڵبدە دووجار لە هەفتەیەكدا ماسی لە ژەمەكانتدا هەبێت بۆ بەدەستهێنانی بینینێكی تەندروست.

2. لەچاوكردنی چاویلكەی پاراستن لەكاتی مەلەكردندا : لەچاوكردنی ئەم چاویلكەیە چاوت دەپارێزێت لەو مادە كلۆرەی كە لە ناو ئاودا هەیە.

3. خواردنی پیازی سوور : هەوڵبدە لەكاتی چێشت لێناندا پیازی سوور بەكاربهێنە لەجیاتی پیازی سپی، پیازی سوور دەوڵەمەندە بە كوێستن كەمادەیەكی دژە ئۆكسانەو رێگری دەكات دژی ئاوی سپی چاو.

4. خواردنی پەتاتەی شیرین : پەتاتەی شیرین دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (A)، ئەم ڤیتامینە رێگر دەبێت لە نەخۆشی شەوكوێری، لەبەرئەوە پێویستە پەتاتەی شیرین لە ژەمەكانتدا هەبێت.

زۆرترین بینراو