لـەپـاش جــووت بــوون ئـەم شـتـانـە بـكـەن

هەواڵی / 9/8/2017 6369 جار بینراوە

پێویستە
لـەپـاش جــووت بــوون ئـەم شـتـانـە بـكـەن
شەن پرێس:

بۆ ئەوەی لە چەندین جۆی نەخۆشی بەدووربین و پارێزگاری لە پاكوخاوێنی كەسیمان بكەین, پێویستە كە لەپاش تەواو بوونی كاری جووت  بوون و سێكس ئەم چەند خاڵە پەیڕەو بكرێت:
1 / میز كردن:
دوای تەواو بوونی سەرجێیی پێویستە میز بكرێت, ئەوەش بۆ ئەوەیە كە لە بەكتریای ( ئی كۆلی ) پارێزراو بیت, چونكە ئەگەری زۆرە ئەو بەكتریایە بگوازرێتەوە بۆ ناو بۆریی ئەندامە هەستیارەكان.
2 / نـەنـوسـتـن :
زۆرێك لە هاوسەرەكان دوای تەواو بوونی سێكس ڕاستەوخۆ دەخەون, كە ئەوەش بۆخۆی هەڵەیە و پێویستە دەستبەرداری ببن.
3 / بەڕووتی بمێننەوە :
مانەوە بەڕووتی بۆ ماوەی چەند خولەكێك لەدوای تەواو بوونی سێكس كردن زۆر بەسوودە بۆ ئەندامەكانی زاووزێ‌ و پاراستنیان لە هەوكردن و سووربوونەوە.
4 / ئــاو خــواردنـەوە:
دوای سێكس بڕێك ئــاو بخۆرەوە, ئەوەش لەشت لە ووشك بوونەوە دەپارێزێ‌ و زۆر بەسوودە بۆ شێدار كردنەوەی جەستەمان.
5 / ئەندامە هەستیارەكانت بە ئـاوی گەرم و خاوێنكەرەوە بشۆ:
زۆر پێویستە كە بۆ خۆپاراستن لە جۆرەكانی بەكتریا لەدوای تەواو بوونی كاری سێكسی, هاوسەرەكان ئەندامە هەستیارەكانی زاووزێیان بە ئاوی گەرم و ماددەی خاوێنكەرەوە بشۆرن.
6 / خـواردنی ئەو خۆراكانەی كە بەكتریای سوود بەخشیان تێدایە:
خـواردنی ماست و پەنیر و ئەو خۆراكانەی تری كە بەكتریای سوود بەخشیان تێدایە لە پاش كاری سێكسی زۆر بەسوودن بۆ جەستە و ئەندامەكانی زاووزێ‌ لە هەوكرن و نەخۆش كەوتن دەپارێزن.
7/ خۆشۆردن:
زۆر پێویستە كە دوای ئەنجامدانی كاری سێكسی خۆمان بشۆرین, ئەوەش بۆ پشوودان و حەوانەوەی جەستە و پاراستنی ئەندامەكانی زاووزێ‌ لە هەوكردن و نەخۆش كەوتنیان ئێجگار بەسوودە.

زۆرترین بینراو