بەم شێوەیە ڕێگە بگرە لە هەر کەسێک WiFi بەکاربهێنێت، تەنانەت ئەگەر ووشەینهێنیش بزانێت

هەواڵی / 8/8/2017 692 جار بینراوە


بەم شێوەیە ڕێگە بگرە لە هەر کەسێک WiFi بەکاربهێنێت، تەنانەت ئەگەر ووشەینهێنیش بزانێت

شه‌ن پرێس :

 بەپێی هەموو هاوکێشە و فەلسەفەکانی زانستی سکیوریتی لەگەڵ گەشەسەندنی لایەنی دروستی تەکنۆلۆژیا ئەوا لایەنی خراپەش بۆ بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا بەرەو پێش دەچێت و گەشە دەسەنێت ، بۆیە هەردەم خوێنەرانمان ئارستە دەکەین و هۆشیاریان دەکەینەوە کە چۆن ڕێگە بگرن لە هەر ئەگەرێکی نادروستی تەکنۆلۆژی، زۆر جار بەهۆی لاوازی ووشەی نهێنیەوە یاخود هەبونی خاڵی لاوازی سۆفتوێریەوە کۆنترۆڵی " WiFi " ەکەت دەکەن تا ئەو ڕادەی دەتوانرێت
نەک هێڵی ئینتەرنێت زۆرێک لە پێکهاتەکانی کۆمپیوتەر و موبایلەکانمان بەکاربهێنرێت بەپێی ویستی کەسی بەرانبەر، هەر لەبەر ئەمەش پێویستە جگە لە ووشەی نهێنی ئاستێکی تری سکیوریتیت هەبێت بۆ پارێزگاریکردنی تۆڕی وای فایەکەت، بۆ ئەنجامدانی ئەم کارەش دەتوانیت سود ببینیت لە ماکک ئەدریسی ئامێرەکەت کە بریتیە لە پرۆتۆکۆڵێکی تاییبەت بە هاردوێر، جگە لە کۆمپانیای وەبەرهێن کەس ناتوانێت هیچ کاریگەری و گۆڕانکاری تیادا بکات، بۆیە ناونیشانی ماکک ئەدریس هەردەم نەگۆرە و بە پارێزراوی دەمێنێتەوە.   
باشترین ڕێگە پارێزگاری لە وایفایەکەت ئەوەیە کە ماکک ئەدریێس بناسێنیت بە ڕوتەرەکەت، تاوەکو هیچ ئامیرێکی تر نەتوانێت ،پەیوەست بێت بە ڕاوتەرەکەتەوە ئەگەر ووشەی نهێنی وافایەکەش بزانیت، بۆ ئەنجامدانی ئەم کارەش سەرەتا:
١/ ئەم ئایپی ئەدریسە " 192.168.1.1 " لە براوسەرەکەتەوە داغڵ بکە و پاشان برۆرە سەر هەڵبژاردەی " interface setup" ی ڕاوتەرەکەت.

٢/ پاشان کلیک بکە لەسەر لینکی " wireless " و ئینجا بچۆرە بەشی خوارەوەی پەڕەکە وەک لە وێنەکەدا ڕون و ئاشکرایە.
 
٣/ دواتر هەڵبژاردەی " active " چالاک بکە و ماکک ئەدرێسی ئامێرەکەت داغڵ بکە بۆ شوێنی دیاریکراو ، بۆ خەزنکردنی کلیک بکە لەسەر دوگمەی " Sava " بەم شێوەیە تەنیا ئەو ئامێرانە دەتوانن پەیوەست بن بە وای فایەکەتەوە کە ماکک ئەدرێسەکایان داغڵ کراوە بۆ ناو ڕاوتەرەکە ، جگە لەوانە هیچ ئامێرێکی تر ناتوانێت پەیوەست بێت ئەگەر ووشەی نهێنیشی لەلای بەکارهێنەرەکەی بێت..
سەرچاوە : كاروان ئایتی

زۆرترین بینراو