لێیان پرسیم: ئایا دەتوانم وەکیلی حەج بۆ دایکم بگرم؟

هەواڵی / 8/8/2017 249 جار بینراوە

لێیان پرسیم: ئایا دەتوانم وەکیلی حەج بۆ دایکم بگرم؟
دكتۆر حه‌سه‌ن پێنجوێنی


السلام عليكم. مامۆستا گیان! ئەحواڵتان دەپرسم..
ماوەی دە ساڵە ناوی خۆم ودایکم دەنووسم بۆ حەج، بەڵام خوای گەورە بەنسیبی نەکردووین، تاکو سێ ساڵی تریش ناوو نووسین نەماوە، دایکم تەندروستی ئەوەی نی یە ئەم سەفەرە بکات، حەزدەکات حەجی بۆبکرێت لەو مامۆستا بەرێزانەی سەفەری حەج دەکەن، پێیان بڵێن لە وولاتی حیجاز بدل حەجێکی بۆ بکەن، لەرووی شەرعەوە درووستە، یان نا؟ بەرێزتان چ ئامۆژگاریەکاتن هەیە؟

# # #

وعلیکم السلام ورحمة اللە
برای بەڕێز خوا کارتان بۆ ئاسان بکات..
پاش سوپاس وستایش بۆ خوداو سەلات وسەلامی خوا لەسەر پێغەممەر و ئال و بەیتی، بۆ وەڵامی پرسیارەکەت دەڵێین:
حەجی بریتی، یا بەدەلی حەج لەدوو حاڵەتدا دروستە:
حاڵەتی یەکەم: ئەگەر کەسێ مرد و حەجی لەسەر واجب بوو، ئەوە دەبێ کەسێک ئەوحەجەی بۆ بکات. یا خزمی خۆی، یا بەپارە کەسێکی بۆ بگرن لەجیاتی ئەو حەجەکە بکات و لەوەکیلی ئەوەوە ئیحرام ببەستێ. ئەمەش بەمەرج گیراوە ئەو کەسەی دەبیتە وەکیل دەبێ پێشتر حەجی کردبێ..
حاڵەتی دووەم: ئەگەر کەسێ پییر وپەک کەوتەبوو، حەجی لەسەر واجب بوو، نەیدەتوانی بڕوات بۆ حەج، یا ئەگەر بیشتوانێ زەحمەتێکی زۆری تووش دەبوو، لەم حاڵەتەیشدا دەتوانێ کەسێک لەجیاتی خۆی بنێرێت بۆ حەج بەو مەرجە وەکیلەکە لەوەپیش حەجی تری کردبێ.
جا ئەگەر تۆش دایکت پییر نەبووە بەڵام وەزعی تەندروستی تێک چووەو ئۆمێدی چاک بوونەوەی نییە، یان وا پیر بووە کە ئەگەر رێی بدەن بەزەحمەت بتوانێ حەجەکەی بکات، ئەوا شەرعەن دروستە کەسێکی بۆ بکەیت بە وەکیل و لەجیاتی ئەو حەجەکەی بکات.. بەڵام ئەگەر رێی بدەن دەتوانێ بەباشی حەجەکەی بکات و هیچ کیشەیەکی نابێت، تەنیا لەبەر ئەوەی کە رێی نادەن وەکیلی بۆ بگرێت ئالەو حاڵەتەدا شەرعەن دروست نییە.. هەروەک زانایانی شەرعناس لەکتێبە ناودارەکانیاندا باسیان کردووە..
خوایش ئاگادار ترە..

زۆرترین بینراو