له‌به‌یانیاندا کوپێک ئاوى شله‌تێن له‌گه‌ڵ که‌مێک ئاوى لیمۆ بخۆ .

هەواڵی / 8/8/2017 626 جار بینراوە

له‌به‌یانیاندا کوپێک ئاوى شله‌تێن له‌گه‌ڵ که‌مێک ئاوى لیمۆ بخۆ .

شه‌ن پرێس :

خواردنه‌وه‌ى کوپێک ئاوى شله‌تێن له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵکردنى که‌مێک ئاوى لیمۆ له‌به‌یانیاندا چه‌ندین سودى ته‌ندروستى بۆجه‌سته‌ هه‌یه

1. باشترکردنى کرادارى هه‌رسکردن، ئه‌و گیراوه‌یه‌ ده‌بێته‌هۆى به‌رهه‌مهێنانى زیاترى زه‌رداوه‌ى جگه‌ر که‌ده‌بێته‌هۆى یارمه‌تیدانى کردارى هه‌رسکردن، جگه‌له‌وه‌ش بڕێکى زۆر کانزاو ڤیتامینى تێدایه‌‌و ده‌بێته‌هۆى پاکردنه‌وه‌ى گه‌ده‌ له‌پاشماوه‌ زیان به‌خش‌و ژه‌هراویه‌کان.
2. پاکردنه‌وه‌ى جه‌سته‌ له‌ماده‌ ژه‌هراوه‌یه‌کان، گیراوه‌ى لیمۆ ده‌بێته‌هۆى زیادکردنى میزکردن‌و یارمه‌تى پاکردنه‌وه‌ خێراى جه‌سته‌ ده‌دات له‌ژه‌هراوى بون‌و فرمانه‌کانى جگه‌ر چالاک ده‌کات.
3. به‌هێزکردنى کۆئه‌ندامى به‌رگرى، بونى ڤیتامین C تێیدا چه‌کێکى به‌هێزه‌ بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وى نه‌خۆشیه‌کانى سه‌رما.
4. چاره‌سه‌رکردنى نه‌خۆشیه‌کانى پێستى ده‌موچاو، وه‌ک که‌مکردنه‌وه‌ى چرچ بونى پێست‌و له‌ناوبردنى ئه‌و میکرۆبانه‌ى ده‌بنه‌هۆى دروستبونى زیپکه‌و نه‌خۆشیه‌کانى پێست.
5. نه‌هێشتنى بونى ناوده‌م، چونکه‌ گیراوه‌ى لیمۆ ئازارى ددان‌و پوک که‌مده‌کاته‌وه‌و ئه‌و به‌کتریایه‌ له‌ناو ده‌بات که‌ده‌بێته‌هۆى بۆنى ناوده‌م.
6. هه‌ستکردن به‌چالاک بونى جه‌سته‌، چونکه‌ زۆرێک له‌نه‌خۆشیه‌کان لاده‌بات زیاترجه‌سته‌ هه‌ست به‌حه‌وانه‌وه‌ ده‌کات.
7. چاره‌سه‌رکردنى خێرا، به‌هۆى بونى “ترشى ئه‌سکۆربیک”ه‌وه‌ تواناى ساڕێژکردنى خێراى برینه‌کانى هه‌یه‌و ته‌ندروستى ئێسک ده‌پارێزێت‌و رێگرده‌بێت له‌بڵاوبونه‌وه‌ى میکرۆب‌و به‌کتریا.
شه يرو انڤايتى بكه تا هاورييانيشت سودمه ند ببن

زۆرترین بینراو