ڕێنمایی و ئاگاداریه‌كی گرنگ بۆ سه‌رجه‌م شۆفێران..

هەواڵی / 6/8/2017 608 جار بینراوە

ڕێنمایی و ئاگاداریه‌كی گرنگ بۆ سه‌رجه‌م شۆفێران..
پێویسته‌ ڕۆژانه‌ ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام بده‌یت .

شه‌ن پرێس :
پێویسته‌ شۆفێران له‌رۆژێكدا سێ جار به‌هێواشی قه‌باغی ته‌نكی به‌نزینی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان بكه‌نه‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و غازه‌ی دروست بووه‌ له‌ ناو تانكییه‌كه‌ بڕوات، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌كاتی گه‌رمادا به‌شێكی زۆری ئه‌و به‌نزینه‌ ده‌بێت به‌غاز و به‌یه‌ك گڕگرتن ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌سوتێت".
ئه‌گه‌ر شۆفێران بۆ رێگه‌ی دوور رۆیشتن، واباشتره‌ تا ده‌گه‌نه‌ شوێنه‌كه‌ سێ بۆ چوارجار قه‌باغی تانكی به‌نزینه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام تكایه‌ به‌ خێرایی قه‌باغی تانكییه‌كه‌ مه‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵكو هێواش هێواش قه‌باغی تانكییه‌كه‌ بكه‌نه‌وه‌،
واباشتره‌ شۆفێران هه‌وڵ بده‌ن چاره‌كێكی تانكی به‌نزینی ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌ به‌تاڵی بهێڵنه‌وه‌ له‌كاتی تێكردنی به‌نزیندا، ئه‌گه‌ر تانكی به‌نزینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ پڕبێت ئه‌وا كاتێك غازه‌كه‌ دروستده‌بێت له‌ناو تانكی به‌نزینه‌كه‌دا ره‌نگه‌ شوێنی نه‌بێته‌وه‌ و تانكییه‌كه‌ بته‌قێنێت".

زۆرترین بینراو