#شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی

چۆن ئاگاتان لە پلەی گەرمی مناڵەکەتان ئەبێت؟

هەواڵی / 6/8/2017 377 جار بینراوە

چۆن ئاگاتان لە پلەی گەرمی مناڵەکەتان ئەبێت؟

دايك و باوكى به ڕێز ، وا باشترە لە ماڵەوە گەرمی پێوتان هەبێت بۆ پێوانی پلەی گەرمی مناڵەکەتان ، نەک بە گەرمی و ساردی پەلەکانی بڕیار بدەیت لەسەری، دیاری کردنی ( تا) تەنها بە پێوانی پلەی گەرمییە...
چۆنێتی بەکار هێنانی گەرمی پێو..
۱: لە ڕێگەی بن باڵەوە پێویستە سەرەتا سفر بکرێتەوە گەرمی پێوەکە پاشان بخرێتە بن باڵی مناڵەکە بەشێوەیەک ئەو شوێنەی کە ڕەنگی جیاوازە لە نووکی گەرمی پێوەکەدا بەتەواوی نقوم بکرێت لە بن باڵی مناڵەکەدا .
۲: پێویستە تاکو کاتی پێوانەکە تەواو دەبێت ئەو قۆڵەی بلکێنرێت بە لاشەیەوە بۆ ئەوەی هەم گەرمی پێوەکە نەکەوێتە خوارەوە و هەم کەش هەوای دەرەوە کار نەکاتە سەر خوێندنەوەکە.
۳: پێویستە گەرمی پێوەکە بهێڵیتەوە لە بن باڵی مناڵەکەت تاکو گوێت لە جەڕەسی تەواو بوونی خوێندنەوەکە دەبێت.
٤: لەپاش دەرهێنانی گەرمی پێوەکە پێویستە چەندی خوێندبووەوە ( نیو) نمرەی بخەیتە سەر ، بۆ نمونە ئەگەر خوێندنەوەکە (۳۸،٥) پلە بوو ئەمە واتای ئەوەیە پلەی گەرمی لەشی مناڵەکەت( ۳۹) پلەیە ..
٥: ئەگەر لەڕێگەی ژێر زمانەوە بوو بەهەمان شێوە ڕێکارەکان دەگریتە بەرو نابێت دەمی بکاتەوە تاکو جەڕەس لێدەدات ئامێرەکە .
٦: پێوانی ژێرزمان باشترە بۆ مناڵی سەرو ٥ ساڵ بکرێت چونکە لە مناڵی بچووکتردا کەمێک ئەستەمە.
۷: دەتوانین لە ڕێگەی کۆمەوە بە هەمان شێوە پلەی گەرمی مناڵ بپێوین بەهەمان ڕێکارەکانی پێشوو بەڵام پێویست بە و زیادکردنەی نیونمرەکە ناکات لەم جۆرە پێوانەیەدا..
تێبینی/ دایک و باوکی بەڕێز پێویستە بزانن کە پلەی گەرمی لە سەروو ۳۸ پلەی سیلیزییەوە بە (تا)دادەنرێت ..
دکتۆر کۆچەر
خوێندکاری دکتۆرا لە نەخۆشییەکانی مناڵان
۲٠۱۷

زۆرترین بینراو